شانشینی ھۆڵەندا لە نیوان دیموكراسیەت و راستڕەویدا
خواكوڕك
(ھۆڵەندا) یان (ھۆڵاند) (Holland) ناوی ناوچەیەكی ڕۆژاوای ئەو وڵاتەیە و خۆیان بە سەرانسەری وڵاتەكە نیدەرلانت» (Nederland) ئەڵێن. گەرچی وشەی ھۆڵەندا كەوتووەتە سەر زاری ژمارەیەك لە زمانەكان وەك عەرەبی و فارسی و توركی و كوردی بەڵام خەڵكی وڵاتەكە پێیان خۆش نییە ناوی ناوچەیەكی وڵاتەكەیان بە سەرانسەری وڵاتەكە بوترێ بە شێوەیەكی گشتی ناوەكە لە خاكی نزمەوە ھاتووە واتە ئەو خاكەی لە دەریا نزمترە.
دەسەڵاتی ھۆڵەندا پاشایەتی مەرجدارە كە لەوێدا شا یان شابانوو “شاژن ” ھیچ رۆڵكیان لە سیاسەتدا نیە و تەنیا ھێمایێكی نەتەوەیین رۆلیان ھەیە لە یاد و بۆنە سیمبۆلییەكان و سەردان و پەیوەندییە خیزانیە نێودەوڵەتیەكان ، ئەم وڵاتە دو پەرلەمانی ھەیە و سەرۆك وەزیر كە گرینگترین و بەرزترین پۆستی سیاسیە، لەو حیزبەی زۆرینەی كورسیێكانی پەرڵمانی ھەیە ھەڵدەبژێردرێت یان دوای پرۆسەی رێكخستنی فراكسێونەكان كەسێك بە ڕێككەوتن دەبێتە سەرۆك وەزیران .
دیموكراسی ھۆڵەندا زۆر ئازادانە و لێبڕاڵابە بۆنیادنراوە بە جۆرێك كە ھەندێ لە پەرلەمانتاران لەو نەتەوە و ئاینی جیاوازی ئەو كۆچبەرانەن كە بە ساڵانە روو لەو وڵاتەدا دەكەن و تیایدا دەژین وەك ئاسیایی و ئەفریقی و میللەتانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستیش .
لە داوی ساڵانی ٢٠٠٠ ەوە بزوتنەوەی راستگەرایی توندرە “توند ھاژووە ڕاست ڕەوەكان “لە ھۆلەندا بە تایبەتی بەھۆی زیادبونی رێژەی كۆچبەران لەم وڵاتەدا بەھێز بووە كە لە ئاكامدا پارتیێكی وەكو لیستی “پیم فۆرتاین” (L F P)، بخزێتە نێو پەرڵمان و حكومەتەوە. لەگەڵ كوژرانی “پیم فۆرتاین ” لە سەر دەستی ھاوڵاتییەكی ھۆڵەندی ئەو و پارتەكەی لە شانۆی سیاسەت دوركەوتنەوە و نامێنن بەڵام بیرو ئایدەلۆژیای ئەم ڕەوتە لای “خێرت ڤێلدەرس ” گەشەدەكات و پارتی ئازادی لایەنگرانی پیم فۆرتاینیان كۆكردەوە و پێكەوە بە ھێزێكی نوی و جەماوەرێكی زیاترەوە چونە ناو پەرڵمان.
ڤیڵدەرز دژبەری زیادبوونی ڕێژەی جڤاكە موسوڵمانەكانی ھۆڵەندایە ، لەبەرئەوە وەك مەترسییەك بۆ داھاتووی ھۆڵەندا ناویان دەبات ،كە لە پەرەسەندندایە ئەو پێیوایە دەبێ بەر بەم مەترسیە بگیردرێت سنوری بۆ دابنڕێت ،كوژرانی دەرھێنەری ھۆڵەندی”تیێۆ فانخۆخ ” لەلایەن پەنابەرێكی موسوڵمانەوە لە ساڵی ٢٠٠٤دا یارمەتی دایە پارتیە ئەنتی ئیسلامیێكەی ڤێلدروز تا بچێتە ناو پەرڵمانەوە و ببێتە ژامارەیەكی كاریگەر لە كایەی سیاسی ئەو وڵاتە .
لە مانگی ئاداری ٢٠٠٨دا كورتە فیلمێك بە ناوی “فیتنە”وە لە لایەن خیرت ڤیلدروزەوە بڵاو كرایەوە كە نارەزایەتی زۆری لە ناوخۆ و لە دەرەوەی ھۆڵەندا لێكەوتەوە،لەم فیلمەدا دەرھێنەر قورئان و ئیسلام وەك سەرچاوە و ھاندەری توندو تیژی و تیرۆر وێنادەكات ، سەرۆك وەزیری ئەوكاتی ھۆڵەندا “پیتێر باڵكنێندێ ” كە لە پارتی “دیمۆكراتی مەسیحییە ” ئەم فیلمەی شەرمەزار كرد، بە پێچەوانەی دڵەراوكێكان و تۆمەتەكان موسوڵمانانی ھۆڵەندا ھیچ دژكردەوەیێكی توندیان لە بەرامبەر ئەم فیلمە نیشان نەدا ئەوەندە نەبێ بۆ دەربڕینی نارەزایەتی خۆیان رێگەی یاساییان گرتەبەر.
ھۆڵەندا ئەندامی كۆنی یەكیتی ئەوروپایە و ھەروەھا لە ڕیكخراوەی پەیمانی ناتۆشدا ئەندامە ، ھۆڵەندا پشتگیری لە ھێرشی ئەمریكا بۆ سەر ئەفغانستان و عێراقی كرد و ھەر ئێستاكەش ھێزەكانی ھۆڵەندا وەك بەشێك لە ناتۆ لە ئەفغانستان و كوردستانی عێراق دان ھاوكات بەلژیك و ھۆڵەندا و لوكسمبورگ ئەندامی “بێنۆ كوكسن “ئەمە ناوی پەیمانێكی ھاوكاری ناوچەییە لە نێوان ئەم سێ وڵاتەدا و ئەم ناوە لە پیتی یەكەمی ئەوڵاتانە وەرگیراوە ئەم پەیمانە سەرچاوەی پەیمانی ئەوروپای یەكگرتو و یەكپارچەیە ڕۆلێكی كارایان ھەیە لە جەنگی دژە تیرۆری جێھانی و بەشداری كارای كردوە دژی دەوڵەتێ ئیسلامی لە عێراق و شام و راھێنەرەكانیان ۆێشمەرگە رادەھێنن لە سەر چەك و جەنگی جۆری و ناوكۆلان .