مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە محەمەد شیاع سوودانی دەكات

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی كرد.
له‌و باره‌یه‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا نووسیویه‌تی: ئه‌مڕۆ پیرۆزباییم له سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی كرد.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: پشتیوانی لێ ده‌كه‌م بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی گشتگیر، كه له به‌رژه‌وه‌ندی گشت هاووڵاتییانی عێراقدا كار بكات و متمانه‌ی راسته‌قینه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌هێز بكات.
له تویتێكی دیكه‌دا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نووسیویه‌تی: ئەم حکوومەتە، دەبێت پاڵپشتی مافەکانی هەموو پێکھاتەکان بکات و بە گیانی هاوبەشی ڕاستەقینە کار بکات و جێی متمانەی خەڵک بێت، کە بە ئومێدی داهاتوویەکی باشترە.