راگەیەندراوێک لە وەزیری پەروەردەوە
وه‌زیری په‌روه‌رده رایده‌گه‌یه‌نێت، پاش ده‌رچوونی گشتاندێك له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی زمانی كوردی كه‌وتنی تێدا نییه، به فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق كرا و بڕیاره‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (28ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیداهاتووه: “پاش دەرچوونی گشتاندنێک لە وەزارەتی پەروەردەی عێراقی فیدراڵ، لە ( 6 ی 10 ی 2022) سەبارەت بەوەی زمانی کوردی لە قوتابخانەکانی وەزارەتی ناوبراو دەرنەچوونی تێدا نییە و لە تاقیکردنەوەی گشتیی هەژمارناکرێت، لەسەر فەرمانی جه‌نابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێمە لە وەزارەتی پەروەردە هەر هەمان رۆژ لەگەڵیان لە پەیوەندیدابووین، لە ئەنجامدا رێککەوتین کە شاندێکی وەزارەتی پەروەردەی عێراق سەردانی وەزارەتمان بکەن”.
وه‌زیری په‌روه‌رده ده‌شڵێت: “لە 10 ی 7 ی 2022 شاندێک لەوەزارەتی پەروەردەی عێراق، بۆماوەی سێ رۆژ لە هەرێمی کوردستان مانەوە و گفتوگۆکانمان بەردەوامبوو، سەرەنجام کۆنووسێکی هاوبەش له‌نێوان به‌نده و وه‌زیری پەروەردەی عێراق لە کابینەی پێشوو نووسرایه‌وه، لە 13 ی 10 ی 2022 واژۆیان کرد و رەزامەند بوون، مانگێکیش دانرا کە دەبێت هەر دوو وەزارەت گشتاندن بەو رێککەوتنە دەربکەین.
گوتیشی: “سەرەنجام هەوڵەکان سەرکەوتووبوون و لە 24 ی 10 ی 2022، بەرێوەبەرایەتی گشتیی هەڵسەنگاندن و ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردەی عێراقی فیدراڵ، گشتاندنی پێویستی دەرچوواند، کە زمانی کوردی( دەرنەچوون )ـی تێدایە و ئەگەر قوتابی لەبابەتی زمانی کوردی نەگەیشتە نمرەی پێویستی دەرچوون، ئەوا بەدەرنەچوو دادەندرێت”.
به‌پێی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق، كه له (6ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022) به واژووی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌زموونه‌كان گشتاندنی بۆ كرابوو، هەموو ئەو قوتابخانانەی كە خوێندنیان بە زمانی عەرەبییە و بابەتی زمانی كوردی تێیدا دەخوێندرێت، قوتابی ئەگەر هەر نمرەیەكی له بابه‌تی كوردی هێنا، بە كەوتوو بۆی هەژمارناكرێت.
بڕیارەكە ئاماژەیە بۆ فەرامۆشكردنی زمانی كوردی، كه وا دەكات قوتابی ئەو بابەتە نەخوێنێت و فەرامۆشی بكات، ئه‌مڕۆ به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان، به هه‌وڵی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاره‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه.