لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەچێتە بەغدا
شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، ئەمڕۆ شەممە، سەردانی بەغدا دەكات.
د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند ، لەسەر بریار و ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێوارەی ئەمرۆ شەممە شاندێکی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەرێدەکەوێت، بەمەبەستی گفتوگۆ و ڕێککەوتن لەسەر پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
گوتیشی، ئەم سەردانەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانە فەرمیەکانی حکومەتی هەرێمە بۆ بەغدا بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتن دەربارەی یاسای نەوت و غاز و بودجە و ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و چەندین بابەتی تر.