دابەشکردنی نەوتی سپی لە دەوروبەری شارەکان دەستیپێکرد

لە ڕاگەیێندراوێکدا وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند، دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان کۆتاییهات و لە دەوروبەری شارەکان دەستیپێکرد.

لە ڕاگەیەندراوی وەزارەتەکە هاتووە، دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان کۆتاییهاتووە و زیاتر لە 64 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر 321 هەزار و 138خێزان دابەشکرا.

باسی لەوەشکردووە،” دوای بە کۆتاییهاتنی ناوچە شاخاوییەکان، هەنگاوی دووەمی دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچەکانی دەوروبەر دەستیپێکرد و تا ئێستا نزیکەی دوو ملیۆن لیتر بەسەر زیاتر لە 8 هەزار و 500 خێزاندا دابەشکراوە و پرۆسەکەش بەردەوامە.”

Back to top button