لە سلێمانی 16كەس بوونە قوربانی و 700 كەسیش رەوانەی نەخۆشخانە كران.

خواكوڕك
د.میران محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى بە ماڵپەری وشەی راگەیاندووە، له‌ ڕۆژانى نه‌ورۆزدا 681 هاوڵاتى سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى سلێمانیان كردووه‌ و له‌و ژماره‌یه‌ش 79 كه‌سیان داغڵى نه‌خۆشخانه‌ كراون و 602 كه‌سیان چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه‌ و ڕه‌وانه‌ى ماڵه‌وه‌ كراونه‌ته‌وه‌.

دكتۆر میران ئه‌وه‌شى گوتوه‌”هیچ حاڵه‌تێكى برینداربوون نه‌بووه‌ كه‌ به‌هۆى چه‌كه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ كرابێت، یان بریندارى قورس به‌ هه‌ر هۆكارێك.
له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت (كاروان محه‌مه‌د) گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هاتوچۆى سلێمانى ڕایگه‌یاندوه‌” له‌ ماوه‌ى ڕۆژانى نه‌ورۆز 10 ڕووداوى هاتوچۆ شارى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى ڕوویداوه‌ و له‌و ژماره‌یه‌ش شه‌ش ڕووداوى له‌ ناو شار و چوارى له‌ ده‌ره‌وه‌ى شاربووه‌.
ناوبراو گوتیشى: “به‌هۆى ڕووداوه‌كانى هاتوچۆ 14 هاوڵاتى برینداربوون، دوو هاوڵاتیش گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ كه‌ ئۆتۆمبێلێكى تایبه‌ت له‌ شاخى ئه‌زمه‌ڕ كه‌وتوه‌ته‌ خواره‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ شۆفێرێك و سه‌رنشینێك گیانیان له‌ ده‌ستداو و سیانی تریش برینداربوون”.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، گوته‌بێژى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى ڕایگه‌یاندوه‌” له‌ ماوه‌ى ڕۆژانى نه‌ورۆزدا، پلانى ئه‌منى زۆر به‌باشى له‌ لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌چووه‌، ته‌نها پێنج حاڵه‌تى شه‌ڕكردن له‌ سنورى بنكه‌كانى پۆلیس له‌ ناو شار تۆماركراون.

Back to top button