كه‌شناسی هه‌رێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران ده‌بارێت

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20ـی 3ـی 2023: ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لەکاتەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ دابارین بەشێوەی نمە باران و کە هەندێ کات بۆ شێوەی تاوە باران و بروسکە دەبێت کە سەرەتا لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم و بادینان دەست پێ دەکات پاشان زۆربەی ناوچەکانی تری هەرێم دەگرێتەوە بەشێوەی پچرپچر ، لەکاتەکانی ئێوارە دابارین لەزۆربەی ناوچەکان کەم دەبێتەوە.
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: سبه‌ی سێشه‌ممه ـ21ی 3ی2023: ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەور دەبێت لەکاتەکانی بەیانی نمە بارانى کەمی پچرپچر دەبارێت لەناوچە شاخاوویەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم، بۆ کاتەکانی دوای نیوەڕؤ و ئێوارە نمە بارانی پچرپچر لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەبارێ کە هەندێ جار بەشێوەی تاوە باران و بروسکە دەبێت. پاشان کاریگەری کەم دەبێتەوە لەکاتەکانی شەودا.