سه‌رۆك بارزانی: هیچ هێزێك ناتوانێت ناسنامه راسته‌قینه‌كه‌ی كه‌ركوك بگۆڕێت
سەرۆک بارزانی له دیدارێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی بی بی سی، تیشكی خسته سه‌ر كۆمه‌ڵێك بابه‌تی هه‌ستیار هه‌ر له هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی ناكۆكی مه‌زهه‌بی دوای رووخانی رژێمی عێراق له ساڵی 2003 و جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر ناسنامه‌ی شاری كه‌ركووك و چه‌ند پرسێكی دیكه. كه تیایدا جەختی له ناسنامەی شاری کەرکوک كرده‌وه و رایگەیاند، ئەوەی ئێستا روودەدات کاتییە و هیچ هێزێک لە جیهان ناتوانێت، ناسنامەی راستەقینەی کەرکووک بگۆڕێت و جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، ئەو هەڵوێستەی دژ بە هەوڵەکانی شکاندنی ئیرادەی گەلی کورد نیشانیاندا به‌درێژایی ته‌مه‌ن لێی په‌شیمان نابنه‌وه.
سه‌ره‌تا فیراس گه‌یلانی پێشكه‌شكار و په‌یامنێری ناسراوی كه‌ناڵی بی بی سی ده‌پرسێت:
به‌رێزتان له پێشینه‌ی ئه‌و سه‌رۆكانه بوون كه له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2002 پێتان راگه‌یه‌ندرا و دركتان به جددییه‌تی بڕیاری كۆشكی سپی كرد به هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر عێراق دوای سه‌ردانێكی نهێنی به‌ڕێزتان بۆ واشنتۆن، دوای ئه‌و ساته‌وه‌خته چۆن ئاماده‌كاری كرا بۆ خۆگونجاندنتان له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه نوێیه و چۆن خۆتان بۆی ئاماده كرد؟
سه‌رۆك بارزانی گوتی: “له مانگی نیسانی 2002 من و جه‌نابی مام جه‌لال بانگهێشنامهیهكمان له واشنتۆنه‌وه پێگه‌یشت و به سه‌ردانێكی رانه‌گه‌یه‌ندراو چووینه واشنتۆن، له میانی سه‌ردانه‌كه‌دا بۆمان دووپاتكرایه‌وه كه بڕیاری رووخاندنی رژێمی عێراق دراوه، جا ئێمه تیایدا به‌شداربین یاخود نا، بۆمان پێشنیار كرا كه تێبینی پێویست بده‌ین، ئێمه‌ش بۆمان پێشنیاركردن كه‌وا كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی عێراق بكرێت و ئه‌و بۆشاییه‌ش پڕبكرێته‌وه كه‌وا دوای رووخانی رژێم دروست ده‌بێت. ئه‌و پێشنیاره‌ی ئێمه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر درا. له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌مان له له‌نده‌ن پێشنیاره‌كه‌مان گه‌یانده لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان و رێككه‌وتن كرا له‌سه‌ر به‌ستنی كۆنگره‌ی له‌نده‌ن بۆ لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی عێراق له دیسێمبه‌ری ساڵی 2002“.
پێش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بابه‌تی كۆنگره‌ی له‌نده‌ن بوه‌ستین، به‌ر له‌و كاته له‌سه‌ر رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ت له واشنتۆن، بۆچی سه‌ردانی دیمهشقت كرد؟
سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێت: “پێویست بوو له‌و كاته‌دا چاومان به دۆسته‌كان و هاوپه‌یمانه‌كانمان بكه‌وێت به‌ڵام سه‌رجه‌م ورده‌كارییه‌كانمان پێ رانه‌گه‌یاندن به‌ڵام پێمانراگه‌یاندن كه بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه دراوه بۆ رووخاندنی رژێم. ئێمه‌ش وه‌كو بزووتنه‌وه‌یه‌كی كوردی و ئۆپۆزسیۆنێكی عێراقی پێویست بوو كه هه‌ڵوێستێكمان هه‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشهاته گه‌وره و مه‌ترسیداره. به‌شداربین و رۆڵمان هه‌بێت. ئه‌گه‌ر به‌شدار نه‌بووینایه نهمهندهزانی چاره‌نووسی عێراق و چاره‌نووسی بزووتنه‌وه‌ی كورد وه‌ك ئۆپۆزسیۆن چی به‌سه‌ر دێت“.
وه‌ڵامی سه‌ركردایه‌تیی سووریا ئه‌وكات چی بوو بۆ ئێوه؟
“له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌وكات ململانێیه‌كی سه‌خت له‌نێوان به‌غدا و دیمه‌شق هه‌بوو له‌نێوان ئه‌و دوو به‌ره‌یه‌ی حزبی به‌عس، ئه‌وه گومانی تێدا نییه. ئه‌وان حه‌زیان ده‌كرد رژێم بڕوخێ به‌ڵام ترسیان له قۆناغی پاشتر هه‌بوو. رژێمی سووریا گومانیان له بابه‌ته‌كه هه‌بوو كه ته‌نیا فشارێك بێت یاخود مه‌سه‌له‌كه له‌لای ئیداره‌ی كۆشكی سپییه‌وه هیچ جددیه‌تی تێدا نه‌بێت. به‌ڵام مه‌سه‌له‌كه هه‌مووی بۆ ئۆپۆزسیۆنی ئه‌وكاتی عێراق جێهێڵدرا به‌و پێیه‌ی قۆناغی داهاتووی عێراق قۆناغی ئه‌من و سه‌قامگیری و بنیاتنانی په‌یوه‌ندیی ئاشتیانه و باشی دراوسێیانه بێت له‌گه‌ڵ سووریا و وڵاتانی دیكه“.
پاش ئه‌وه چوونه له‌نده‌ن و كۆنگره‌ی لهندهنتان به‌ست له دیسێمبه‌ری 2002 له‌و كاته‌دا به‌ڕێزتان له‌میانی گفتوگۆكانی دانیشتنه‌كانی كۆنگره‌ی له‌نده‌ن ئه‌و ترسه‌تان له‌لا دروست بوو كه داهاتوو به‌وجۆره گه‌ش نابێت كه پێشبینی بۆ ده‌كرێت؟
“كۆنگره‌كه له بنه‌ڕه‌تدا بۆ ئه‌وه به‌سترا كه ئه‌و بۆشاییه پڕبكرێته‌وه كه له‌دوای رووخانی رژێم دروستده‌بێت. له كۆنگره‌كه زۆربه‌ی لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان به‌شداربوون له كۆتا رۆژی كۆنگره‌كه به حه‌قیقه‌ت هه‌ستم به‌وه‌كرد كه ئاڕاسته‌یه‌ك بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه هه‌یه دوای رووخانی رژێم نه‌وه‌ك ئاشته‌وایی نیشتیمانی راسته‌قینه و هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ“.
جه‌نگه‌كه له بیستی ئادار ده‌ستی پێكرد و رژێمی سه‌دام به كاتێكی كه‌م رووخێندرا، هه‌ر ئه‌وكات هه‌ست به‌وه كرا كه داهاتووی عێراق گه‌ش نییه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان به‌ڵێنیان پێدا. كه‌موكوڕییه‌كه له كوێ بوو؟
“كهموكوڕییهكهوه له‌وێوه ده‌ستی پێكرد كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گۆڕان بۆ هێزێكی داگیركه‌ر ئه‌وه كه‌موكوڕییه گه‌وره‌كه بوو“.
ئه‌مه‌ریكا تا چ ئاستێك به‌رپرسیاره، هه‌روه‌ها ئه‌و بڕیاره خێرایانه‌ی كه پۆڵ برێمه‌ر دای كه بووه هۆی تێكچوونی زیاتری دۆخه‌كه؟.
“رووخانی رژێم رووخانی سه‌رجه‌م جومگه‌كانی حكومڕانی بوو، رووخانی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت بوو به‌ڵام پلانێك هه‌بوو بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌كان و پێكهێنانی حكومه‌تێكی كاتی، به‌ڵام تووشی سه‌رسوورمان بووین به ده‌رچوونی بڕیارێك له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه به داگیركردنی عێراق داگیركردنیش هه‌روه‌كو برێمه‌ر به ئێمه‌ی وت ( وشه‌یه‌كی قێزه‌ونه)، به‌ڵێ ئه‌و وایگوت. به‌ڵام پێویست بوو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین. داگیركردن سه‌رجه‌م رێككه‌وتنه‌كانی
ره‌شكرده‌وه ته‌نانه‌ت كۆنگره‌ی له‌نده‌نی ره‌شكرده‌وه. وه بووه هۆی هه‌ڵگیرسانی سه‌رجه‌م ئه‌و كێشانه‌ی قۆناغی دواتر“.
ئێوه نه‌تانتوانی برێمه‌ر له ئاستێكدا رابگرن؟
“نا نا، ئه‌و هه‌ندێك لایه‌نی له‌به‌رچاوگرت، ئه‌و حاكمی ره‌ها بوو هه‌ر بڕیارێكی بویستبووا ده‌ریده‌كرد“.
مامه‌ڵه‌ی حزب و لایه‌نه شیعه‌كان له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا له‌و ساته‌دا چۆن بوو؟ تا چه‌ند هۆكاربوو بۆ دروستبوونی له‌تبوونی و دووبه‌ره‌كی سووننه و شیعه، كه وایكرد سووننه‌كان دواتر په‌نا بۆ توندوتیری ببه‌ن؟
“له‌بری ئاشته‌وایی نیشتمانی و بونیادنانی ده‌وڵه‌ت و سوودوه‌رگرتن له ده‌رفه‌تێكی نوێ بۆ بونیاتنانی عێراقێكی نوێ و فیدراڵ و دیموكراتی، لایه‌نه عێراقییه‌كان په‌نایان برده به‌ر تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و پاكتاوی ناسنامه‌یی، له‌راستیدا دۆخه‌كه زۆر كاره‌ساتباربوو“.
وه‌كو كورد بۆچی مانه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و سیستمه نوێیه‌ی ده‌سه‌ڵات له عێراق؟
“ئێمه هیچ كات پشتگیری ئه‌و سیاسه‌ته‌مان نه‌كردووه، كه دوای ئه‌و قۆناغه له‌لایه‌ن حزبه شیعییه‌كان و ته‌نانه‌ت سوننهكانیشهوه په‌یڕه‌و ده‌كرا و به‌رپرسیاریەتی ئه‌و قۆناغه له ئه‌ستۆی هه‌ردوولا دایه، واتا هه‌ردوولا پاكتاوی ره‌گه‌زییان ئه‌نجامداوه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستی شیعه‌كانه‌وه بوو، بۆیه به‌رپرسیاریەتی گه‌وره‌ش ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌وان“.
تا چ ئاستێك پێت وایه هاتنه‌كایه‌وه‌ی قاعیده و ژماره‌یه‌كی زۆری رێكخراوه‌كانی دیكه ده‌رفه‌تیان له پیاده‌كردنی ئه‌وجۆره سیاسه‌ته وه‌رگرت و چۆن به‌ره‌ی سوننی گۆڕدران بۆ قاعیده و رێكخراوی ئوسوڵی؟
“به‌دڵنیاییه‌وه كرده‌وه‌كانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و په‌راوێزخستن و هه‌موو رێكاره هاوشێوه‌كان ژینگه‌یه‌كی زۆر له‌باریان بۆ تیرۆریستان و رێكخراوی قاعیده ره‌خساند و توانییان دزه بكه‌نه ناو عێراق و له ناوچه سوننییه‌كان جێگیربن“.
به راشكاویی ئه‌و پرسیاره‌ت لێ ده‌كه‌م له‌كاتێكدا ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌یی و ئیقلیمیت ده‌زانی، ماوه‌یه‌كی ته‌مه‌نیشت له سووریا به‌سه‌ربردووه، تا چ ئاستێك سووریا رۆڵێكی خراپی گێڕا له‌و ساڵانه، مه‌به‌ستم ساڵانی یه‌كه‌می داگیركاری
ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر عێراق، له رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی سنووره‌كانی و رێگه‌دان به سه‌دان و هه‌زاران شه‌ڕكه‌ر بۆ په‌ڕینه‌وه‌یان بۆ نێو خاكی عێراق؟
“ژماره‌یه‌كی زۆری تیرۆرستان له رێگه‌ی سووریاوه هاتنه ناو عێراق ئه‌وه گومانی تێدا نییه وه پاشانیش ئاگره‌كه بۆ خۆیان گه‌ڕایه‌وه“.
له‌و سه‌روبه‌نده‌دا ده‌رفه‌ت رێككه‌وت كه دیدارێك له‌گه‌ڵ به‌ڕێز هۆشیار زێباری وه‌زیری ئه‌وكاتی ده‌ره‌وه‌ی عێراق سازبكه‌م ئه‌و باسی له‌و دژیه‌كی و به‌ریه‌ككه‌وتنه كرد له تێڕوانینی ئێران و سووریا هه‌ن سه‌ره‌ڕای هاوپه‌یمانی ستراتیژی له‌نێوان ئه‌و دوو وڵاته. به‌ڵام دژیه‌كی له چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ دۆخی عێراقدا هه‌بوو، ئێستا دوای تێپه‌ڕبوونی دوو ده‌یه به‌سه‌ر داگیركردنی عێراق چۆن دڵنیابینه‌وه له‌وه‌ی كه به‌ڵێ راست بوو ئه‌وان ناكۆك بوون له‌و پرسه؟
“به بۆچوونی من جۆرێك له هه‌ماهه‌نگی هه‌بوو له نێوان ئێران و سووریا بۆ لێدان له هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا“.
هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له 2010 له عێراق چوونه ده‌ره‌وه بارودۆخه‌كه‌ش دیسان شلهقایهوه، هه‌ندێك ئۆباڵه‌كه‌یان خسته ئه‌ستۆی په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌ته‌كانی به‌ڕێز نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی عێراق، به‌ڵام دۆخی ئه‌منی به ته‌واوی وێران بوو له ساڵی 2014 و قاعیده‌ش به به‌رگێكی نوێ و شه‌ڕانگێزتر و به‌هێزتر گه‌ڕایه‌وه؟
“دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له 2011 بۆشایی ئه‌منی دروستبوو، سوپای عێراقیش له‌و ئاسته‌دا نه‌بوو كه ئه‌و بۆشاییه پڕبكاته‌وه. ئێرانییه‌كان به‌شێكی گه‌وره‌ی ئه‌و بۆشاییه‌یان پڕكرده‌وه. جا چ به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ بێت یاخود له‌رێگه‌ی هاوپه‌یمانه‌كانیی و ئه‌و گروپانه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ به ئێرانه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه. كاتێك هاتنه ناو مووسڵ له‌راستیدا به گوێره‌ی زانیارییه‌كانمان رووداوێكی شۆكهێنه‌ر بوو بۆ هه‌مووان. داعش پلانی ئه‌وه‌ی نه‌بوو مووسڵ داگیربكات به‌ڵكو پلانیان ئه‌وه‌بوو چه‌ند ئه‌ندامێكیان له به‌ندیخانه‌ی بادووش رزگاربكه‌ن. ویستیان چه‌ند به‌ره‌یه‌كی شه‌ڕ له مووسڵ به‌وه سه‌رقاڵ بكه‌ن تا ئه‌و پلانه‌یان جێبه‌جێ بكه‌ن كه‌چی سووپا شكستی هێنا. ئه‌و سوپایه‌ی كه ناتۆ به 10 ساڵ دروستیكردبوو به 10 كاتژمێر به هه‌ڵم بوو و دیار نه‌ما. پاشان ئاڕاسته‌یان به‌ره‌و ئێمه گۆڕی. سوپای عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای پابه‌ندبوونی نیشتیمانی بنیاتنهنرابوو ئه‌وه‌ش هۆكاربوو كه داعش كۆنتڕۆڵی زۆربه‌ی خاكی عێراقی كرد. بێگومان دانیشتووانی مووسڵ به‌هۆی پیاده‌كردنی سیاسه‌تی تائیفی ده‌رهه‌قیان هاریكاری داعشیان كرد ته‌نانه‌ت وه‌ك رزگاركه‌رێك له داعشیان ده‌ڕوانی دواتر زانییان ئه‌وانه رزگاركه‌ر نین به‌ڵكو كاره‌ساتن“.
“بێگومان داعش به توانه‌یه‌كی له‌راده‌به‌ده‌ره‌وه هێرشیان كرده سه‌رمان هه‌رگیز هاوسه‌نگی نه‌بوو له توانای سه‌ربازی له‌نێوان پێشمه‌رگه و داعش له رێگه‌ی ئه‌و هه‌موو چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی له هه‌ردوو سوپای عێراق و سووریا بۆی به‌جێمابوو، ته‌نیا له سوپای عێراقی هه‌زار و 700 ئۆتۆمبێلی گولــله نه‌بڕی جۆری هه‌مه‌ریان ده‌ستكه‌وتبوو هه‌روه‌ها تۆپهاوێژ و چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی. له سه‌ره‌تادا زۆر سه‌خت و دژوار بوو به‌ڵام پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی كوردستان خۆڕاگر و بوێر بوون“.
رزگاركردنه‌وه‌ی عێراق له ده‌ستی داعش مه‌حاڵ بوو ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان دووباره نهگهڕابووناوه و به‌شدارییان نه‌كردبووایه له‌رێگه‌ی بۆردومانی ئاسمانی و زانیاری هه‌واڵگری له ساڵی 2015. تێروانینت بۆ ئه‌و بابه‌ته چۆنه؟
“ناكرێت ئه‌و راستییه ئینكار بكرێت هاوپه‌یمانان پاڵپشتییه‌كی گه‌وره‌یان كرد به تایبه‌ت پاڵپشتی ئاسمانی، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیدار بێت به ئێمه پێشمه‌رگه به‌رگرییه‌كی پاڵه‌وانانه‌ی نواند و بوێربوو له به‌رگریكردن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر پاڵپشتی ئاسمانی هاوپه‌یمانان نه‌بووایه ئه‌وا زیانه‌كانمان چه‌ند ئه‌وه‌نده ده‌بوو سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا ئه‌ركێكی سه‌خت ده‌بوو. جه‌نگه‌كه‌ش درێژخایه‌نتر ده‌بوو“.
ئایا هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی كه تاكو ئه‌م ساته‌ش جێهێشتنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌ته‌واوی له عێراق رهتدهكهیهوه، كه ئه‌وه داواكاری زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانه له به‌غدا به‌تایبه‌ت ئه‌و لایه‌نانه‌ی سه‌ر به ئێرانن؟
“به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به ته‌واوی له عێراق بكشێنه‌وه، من دڵنیام كه داعش به‌هێزه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئێستاش ماون. ئه‌وانه‌ی داواده‌كه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان عێراق جێبهێڵن ئه‌و راستییه ده‌زانن به‌ڵام موزایه‌ده‌ی سیاسی و نیشتیمانی به‌و بابه‌ته‌وه ده‌كه‌ن“.
ئێوه بڕیاری ریفراندۆمتان دا و هه‌ڵوێستی به‌ڕێزتان روون و راشكاوانه بوو كه مه‌حاڵه په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌وشێوه‌یه به‌رده‌وام بن و چه‌ندین هۆكاریشتان دیاریكرد و ئاماژه‌شتان به‌وه‌دا كه عێراق به‌ره‌و وڵاتێكی مه‌زهه‌بی ئایینی ده‌چێت. ئه‌و ئه‌زموونه چی له‌لای ئێوه جێهێشت؟
“بابه‌ته‌كه بووه‌ته ململانێ له‌سه‌ر ئیراده، هه‌موو لایه‌نه‌كان ویستیان ئیراده‌ی ئێمه بشكێنن، ئه‌مه هۆكاری سه‌ره‌كی بوو بۆ خۆڕاگری ئێمه. راسته زۆر هه‌وڵ لەدژی ئێمه دران به‌ڵام ئێمه خۆڕاگر بووین و سه‌ركه‌وتین، ئه‌و هێرشه‌مان وه‌ستاند كه له ئۆكتۆبه‌ری 2017 كرایه سه‌رمان، كه‌ركووكیش هه‌رگیز نه‌ده‌ڕووخا، ئه‌گه‌ر به‌هۆی خیانه‌تی لایه‌نێكی دیاریكراوه‌وه نه‌بووایه، به‌ڵام ئه‌مه كاتییه، چونكه هیچ هێزێك له‌م جیهانه ناتوانێت ناسنامه راسته‌قینه‌كه‌ی كه‌ركووك بگۆڕێت.”
بۆچی پێداگربوون له‌سه‌ر هه‌نگاونان به‌ره‌و ریفراندۆم سه‌ره‌رای نه‌بوونی هیچ به‌ڵێنێكی جدی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به‌وه‌ی كه له پاڵ ئێوه ده‌وه‌ستێت؟
“مافێكی ئاسایی هه‌ر گه‌لێكی سه‌ر ئه‌م زه‌مینه‌یه، خۆی بڕیار له‌باره‌ی چاره‌نووسی خۆی بدات و به‌لایه‌نی كه‌م ده‌نگی خۆی ده‌ربڕێت، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌شیان به ئێمه به ره‌وا نه‌ده‌بینی و رق و كینه‌یه‌كی زۆر زه‌ق هه‌بوو به‌رامبه‌ر به ئێمه، ئه‌و رق و كینه‌یه‌ش زیاتر ته‌شه‌نه‌ی كرد و گۆڕا بۆ شكاندنی ئیراده‌ی گه‌لی كورد، بۆیه ئێمه‌ش هه‌ڵوێستێكمان نیشاندا كه به‌درێژایی ته‌مه‌ن لێی په‌شیمان نابینه‌وه.
ئایا پێت وایه عێراق هێشتاش به‌ره‌و وڵاتێكی مه‌زهه‌بی هه‌نگاو ده‌نێت؟
“ئه‌و عێراقه‌ی ئێستا ده‌یبینین ئه‌و عێراقه نه‌بوو كه هیوامان بۆی خواست دوای رووخانی رژێم وه له پێناو ئه‌وه‌شدا تێكۆشاین كه ته‌نانه‌ت پێش رووخانی رژێم. به‌ڵام ئێستا ده‌رفه‌تێك هه‌یه له ژێر سایه‌ی ئه‌و حكومه‌ته‌ی ئێستا به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سوودانی دروستبووه، ده‌رفه‌تێك هه‌یه بۆ چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه پێویسته چاكبكرێته‌وه“.
كۆتا پرسیار دوای ریفراندۆم برینێكی گه‌وره دروستبوو ئایا ئه‌و برینه سارێژبوو دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌و سه‌ركردانه‌ی عێراق دیدارتان ئه‌نجامدا كه به‌شێكیان فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كان بوون له كاتی هێرشكردنه سه‌ر كوردستان، ئایا ئه‌و لاپهڕهتان هه‌ڵداوه‌ته‌وه و ئه‌و برینه سارێژبووه؟
“پێش هه‌مووشت ئێمه پرهنسیپێكمان هه‌یه كه ئێمه خاوه‌ن دۆزین هه‌رگیز سازش له‌سه‌ر دۆزی ره‌وامان ناكه‌ین و هه‌رگیز سازش له‌سه‌ر پرانسیپهكانمان ناكه‌ین به‌ڵام ئه‌وه سیاسه‌ته و بارودۆخه هه‌ندێك كات له جه‌نگدای له‌گه‌ڵ لایه‌نێك یان كه‌سێك به‌ڵام قۆناغێك دێت كه ناچاری گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا بكه‌یت“.
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌دام حسێن روویدا؟
“به‌ڵێ… ئه‌وه بارودۆخه، ئه‌وه به‌رژه‌وه‌ندی وڵات و خه‌ڵك حوكم ده‌كات. واته بابه‌ته‌كه شه‌خسی نییه گرفتی شه‌خسی نییه له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیاریكراو، ئێمه دۆزێكمان هه‌یه هه‌ندێكجار ده‌بێ به‌رگری لێ بكه‌ین و قوربانی له‌پێناو بده‌ین هه‌ندێكجاریش ناچارین گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نی به‌رامبه‌ر بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری سه‌ركه‌وتوو بۆ پرسه‌كان بدۆزینه‌وه“.