پرسەنامەیەک لە مەسرور بارزانییەوە بۆ کریستیانەکانی کوردستان و عێراق
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی د.مەتڕان مار جاک ئیسحاق، سەرۆکی پێشووی ئەساقیفەی ئیبارشیەی کلدانیی هەولێر، پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو و کریستیانەکانی کوردستان و عێراق کرد.
ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەكەیە:-
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، کەسایەتیی ناسراوی کلدانی و سەرۆکی پێشووی ئەساقیفەی ئیبارشیەی کلدانیی هەولێر.
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراوی کلدانی و سەرۆکی پێشووی ئەساقیفەی ئیبارشیەی کلدانیی هەولێر ، خوالێخۆشبوو د.مەتڕان مار جاک ئیسحاق-م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە غیبتەی پاتریەرکی کەنیسەی کلدانی مار لویس ساکۆ و بەرێز مەتڕان مار بەشار وەردا سەرۆکی ئیبارشیەی هەولێر و کریستیانەکانی کوردستان وعێراق وبنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوخەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان