كەس و كاری شەهیدان لە یەكێتی هاتنەدەنگ

خواكوڕك
یەكێتی نیشتیمانی كوردستان یەكێك لەو حزیانەی كە هەملیشە لە كۆڕو كۆبوونەوەكان بە شانازیەوە باسی شەهیدانی دەكات كەچی كوڕی شەهیدێك لە وەڵامی یەكێتی دەلێت( خۆزگە باوكم شەهیدی یەكێتی نابایە)”.
بامۆ كانیساردی كە كوڕی شەهیدێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە, لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فیبسوك لە سالیادی شەهید بوونی باوكی وێنەیەكی باوكی داناوەوو نوسیویەتی ( شەڵا بە شەڵای خوا كۆنە بەعسیەك بوایە, شەهیدی یەكێتی)نەبووایە.
كەسێكی نزیك لە خانەوادەی ئەم شەهیدە كە نەی ویست ئاماژە بە ناوی باكرێت بە (خواكوڕك)ی راگەیاند:” خانەوادەی بامۆ یەكێك لە و خانەوادانەن كە خزمەتێكی زۆریان بە یەكێتی نیشتمانی كوردستان كردووە, تەنانەت باوكیان و چەند كەسێكی دیكەیان شەهید بووە, بەڵام یەكێتی هیچ هاوكاریەكیان نەكردووە تەنانەت سەردانێكیشیان نەكردبووە, بۆیە بڵاو كردنەوەی وێنەی باوكی لە سالیادی 26 ساڵ‌ی شەهید بوونی توڕەی بامۆو خانەوادەكەیەتی لە بێ‌ باكی یەكێتی لە بەرامبەر شەهیدانی”

هەر لەسەر ئەو پۆستەی بەمۆ كانیساردی یەكێكی تر لەخانەوادەی شەهیدانی یەكێتی كە وێنەی شەهیدێكی یەكێتی لەتەك پۆستەكەی بەمۆ بڵاو كردۆتەوە، لەتۆڕی كۆمەڵایەتی بەناوی مەریوان باوە نوری دەلێت كاكە بەمۆ گیان، ئێمەیش وەك برای شەهید شەڵا شەهیدی یەكێتی نەبوایە، بەڵام ئاواتی ئەوەش ناخوازم بەعسی بوایە، بەداخەوە، یەكێتی هەربە ناو حزبی شەهیدانە نەك بەكردار”.

 

 

 

Back to top button