پە*کە*کە لە سنووری سلێمانی دەستی بە پاکتاوکردنی کادیرانی کردووە سێیان لە دۆخێکی گوماناوی لەناوبران
لەدۆخێکی گوماناویدا سێ کادیری (پە*كە*كە) كە هەرسێكیان لە سلێمانی كاریان كردووە و لە یەكترەوە نزیك بوون، دیار نەماون و لەناوبراون.
نووسەرێکی شارەزای کاروباری پە*کە*کەش هاووڵاتییانی سلێمانی لە مەترسییەکەی پە*کە*کە ئاگادار دەکاتەوەو دەڵێ: پە*کە*کە کادیرێکی زۆری خۆی لەشوێنەکانی تر هێناوەتە سلێمانی و خۆیان تێکەڵی خەڵک کردووە و دەکرێنە ئامانجی درۆنەکانی تورکیا ئەمەش مەترسین بۆ سەر هاووڵاتییانی سڤیل
حامید گه‌وهه‌ری، نووسه‌ر و خاوه‌نی تێزی تایبه‌ت له‌سه‌ر فکری په*که*که، رایگه‌یاند: ”ئاگادارم ژماره‌یه‌ک که‌سی په*که*که له سلێمانی، له‌لایه‌ن په*که*که‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌رە، پاكتاوكردنی کادیران له دوای کۆنگره‌ی پە*كە*كە ده‌ستی پێکردووه و به‌شێک له‌و که‌سانه‌ی گوایه له شه‌ڕی تورکیا كوژراون، ناویان بە (شه‌هید!) بڵاو ده‌که‌نه‌وه، بەڵام لە لایەن خودی پە*كە*كەوە پاكتاو كراون.
راشیگەیاندووە:” له ماوه‌ی رابردوودا کادیرێکی په*که*که له سلێمانی براوه و دواتر تیر*ۆر کراوه، به‌شێک له‌و کادیرانەی له سلێمانی دیار نامێنن، ده‌برێنه قه‌ندیل و له‌وێ تیر*ۆر ده‌کرێن، بۆیه داواکارم له خه‌ڵکی رۆشنبیری سلێمانی، ئاگاداری ئه‌و مه‌ترسییه بن.“
گوتیشی: “به‌داخه‌وه په*كه*كه ژمارەیەكی زۆر لە كادیرانی خۆی له سنووره‌كانی دیكه‌ی پارچه‌كانه‌وه هێناوه‌ته‌وه سلێمانی و لێره‌ش كاری حیزبی و رێكخستنیان پێده‌كات و دواتر به‌هۆی تێكه‌ڵبوونیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ناوچەكە، ده‌كرێنه ئامانجی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركی و ئه‌مه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر هاووڵاتییانی ناوچه‌كه دروست ده‌كات.“
ئەوەشی ئاشکرا کرد: ”سێ كه‌سایه‌تی له‌ناو په*كه*كه به‌نهێنی له‌ناوبراون، ئه‌گه‌ر راست نییه با روونكردنه‌وه بده‌ن، ئه‌وانیش (عه‌لی قایار) و (كاروان هه‌ورامی) و (سه‌ید ئه‌ڤران) كه هەرسێكیان له سلێمانی بوون، ئه‌مانه گومانیان له‌سه‌ر بووه، بۆیه براونەتە رۆژئاوای كوردستان و پاكتاو كراون. ئاخر له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا چۆن ئه‌و دوو رۆژنامه‌نووسه‌ی په*كه*كه له سلێمانی به جه‌ڵتەی دڵ كۆچی دواییان كردووه؟“