په‌كه‌كه‌ له‌ هه‌ڵوه‌رین به‌رده‌وامه‌ و 400 چه‌كداریان بووه‌ به‌ پێشمه‌رگه‌.

خواكوڕك

پاش ئه‌وه‌ی چه‌كداره‌كانی نێو ریزه‌كانی په‌كه‌كه‌ به‌ ته‌واوی ئه‌وه‌یان بۆ ڕوون بوه‌ته‌وه‌ كه‌ په‌كه‌كه‌ خزمه‌ت به‌ بێگانه‌ ده‌كات و دژی دۆزی ڕه‌وای خه‌ڵكی كوردستانه‌ و ده‌یه‌وێت شه‌ڕ درووست ببێ له‌ نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ و ئه‌واندا، ڕۆژانه‌ چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ ریزه‌كانی په‌كه‌كه‌ جێده‌هێڵن و دێنه‌ ریزی پێشمه‌رگه‌وه‌.

 

به‌ پێی لێدوانی (هاشم سیتەیی)، فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ نسوری شنگال و ده‌ووروبه‌ری كه‌ به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی راگه‌یاندوه‌” تا ئێستا (400) چه‌كداری په‌كه‌كه‌ هاتوونه‌ته‌ ریزی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و رۆژانه‌ش ڕوو له‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن و له‌ په‌كه‌كه‌ تیگه‌یشتون.

سیته‌ی زیاتر گوتی” چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ باش تێگه‌یشتوون كه‌ په‌كه‌كه‌ هیچ نیه‌تێكی باشی به‌رامبه‌ر به‌ خه‌لك و خاكی كوردستان نیه‌، بۆیه‌ ڕۆژانه‌ په‌یوه‌ندییمان پێوه‌ده‌كه‌ن و وازهێنانی خۆیان له‌ په‌كه‌كه‌ دووپاتده‌ده‌كه‌نه‌وه‌، چونكه‌ په‌كه‌كه‌ ئه‌جیندای ئیقلیمی ووڵاتان جێ به‌جێ ده‌كات له‌سه‌ر خاكی شنگال، هه‌روه‌ها هۆکاری وازهێنانی چەکدارانی پەکەکەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، کە خەڵکی دەڤەرەکە باوەڕیان بە پەکەکە نەماوە و چەکدارەکانیشیان لێیان بێزار بوونە.

Back to top button