ههڵكردنی ئاڵای كوردستان له كهركوك بەرهەمی خوێنی شەهیدان و بەری ڕەنجی خەبات و گیان فیدایی پێشمەرگەیه.

خواكوڕك
فراکسیۆنی سۆشالیست دێموکرانی کوردستان و فراکسیۆنی ئاراستهی سێیهم لهسهر ههڵکردنی ئاڵای کوردستان له کهرکوک راگهیاندراوێكیان بلاوكردوه، ڕایدهگهێنن”دڵنیایی دەدەینە هەموو پێکهاتەکانی شاری کەرکوک بەبێ جیاوازی کە ئەو شارە بە شاری برایەتی و پێکەوە ژیان دەمێنێتەوە و ئاڵای کوردستانیش ئاڵای هەموو پێکهاتەکانی کوردستان دەبێت لەپێناو پێکەوەبوون و ئارامی و خۆشگوزەرانی.
دهقی ڕاگهیندراوهكهی ههردوو حزبی كوردستانی:-
پیرۆزبێت هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە شاری کەرکوک”
سەرباری ئەوەی بەدرێژایی سەدەیەک شەهید و قوربانی زۆرمان لە ڕێگای کوردستانیبوون و گەڕانەوەی شاری کەرکوک داوە و لەو پێناوەدا هەزاران شەهیدامان بەخشیوە ، خەڵکی کەرکوک بە پاڵپشتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوام لە ڕووبەڕووبوونەوەی تەعریبکردن و گۆڕینی دیموگرافیای ئەو شارەدا بووە .
هەروەها لەداوی ڕوخانی ڕژێمی بەعس بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی هەموو لایەک بەئاشتیانە و برایانە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەو شاردا دواکەوت .
دواجار لە رۆژی سێ شەممە (۲٠۱۷/۳/۲۸) لەلایەن زۆرینەی دەنگەکانی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوکەوە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە سەرجەم فەرمانگە حکومییەکاندا پەسەندکرا .
ئێمە پشتگیری خۆمان بۆ پەسەندکردنی ئەم بڕیارەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک رادەگەیەنین و بە هەنگاوێکی مێژوویی و نیشتمانی و دەستووری دەزانین .
ئەمە بەرهەمی خوێنی شەهیدان و بەری ڕەنجی خەبات و گیانفیدایی پێشمەرگە و قوربانیدانی بەردەوامی جەماوەری کوردستان بەگشتی و کورکوکییەکان بە تایبەتییە .
بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی جەماوەری کوردستان و کەرکوکییەکان دەکەین و دەخوازین لە سایەی ئاڵای کوردستاندا گرنگی زیاتر بە شارەکە بدرێت و خزمەتی زیاتری خەڵکەکەی بکرێت .
هەر لەم ڕۆژەدا سڵاو بۆ پێشمەرگەی کوردستان دەنێرین کە بە گیانفیدایی توانیان بەرگری لە خاکی کەرکوک بکەن و بیپارێزن
هەروەها دڵنیایی دەدەینە هەموو پێکهاتەکانی شاری کەرکوک بەبێ جیاوازی کە ئەو شارە بە شاری برایەتی و پێکەوە ژیان دەمێنێتەوە و ئاڵای کوردستانیش ئاڵای هەموو پێکهاتەکانی کوردستان دەبێت لەپێناو پێکەوەبوون و ئارامی و خۆشگوزەرانی .
شەکاوەبێت ئاڵای کوردستان
سەرکەوتن بۆ کوردستان
فراکسیۆنی حزبی سۆشیالیست دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان .
فراکیسۆنی ئاراستەی سێیەم لە پەرلەمانی کوردستان