لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە کار بە ڕێکارە نوێیەکانی پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتییانی عێراق دەکرێت

وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاشکراکرد، لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە کار بە رێکارە نوێیەکانی پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتییانی عێراق دەکرێت .

لە میانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند: لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە، ڕێکاری نوێ بۆ پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتییانی عێراق جێبەجێ دەکەن کە پێشتر هەردوولا رێککەوتنیان لەبارەوە کردبووە.

گوتیشی: “لە سەردانەکەی سەرۆککۆمارمان بۆ بەغدا رێککەوتن کرابوو لەسەر هەڵگرتنی ڤیزا بۆ ئەو هاووڵاتییانەی تەمەنیان کەمترە لە 15 ساڵ و زیاترە لە 50 ساڵ، بڕیارماندا لە 1ـی ئەیلوولەوە ڤیزاکان هەڵبگیرێن کە ئەمەش یەکێکە لەو بڕیارانەی کە ئەمڕۆ پێکەوە داومانە”.

Back to top button