کەسی دووەمی حەشدی شەعبی لای ئەمریکیەکان داواکراوە

خواكوڕك 
ئەبو مەهدی موهەندیس کەسی دووەمی هێزەکانی حەشدی شەعبی یەکێکە لەو تیرۆریستانەی کە لە لیستی داواکراوانی ئەمریکادایە.
ئەبو مەهدی موهەندیس بەوە تۆمەتبارە کە لە ساڵی ۱۹٨۰ هەوڵی تەقاندنەوەی سەفارەتی ئەمریکاو فەرەنسای داوە لە وڵاتی کوەیت.
ڕۆژنامەی ووڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری ستیفن وارن بڵاوی کردۆتەوە موهەندیس کەسێکی تیرۆریستەو بەو چاوەشەوە سەیر دەکرێت.
ئەو سەرکردەیەی حەشد کە بە پیاوەکەی قاسم سولەیمانی ناسراوه جگە لەو تاوانانە تاوانبارە بە کۆمەڵکوژی سوننەکان و خزمەتکردنی ئامانجەکانی ئێران وخۆشی ئەوەی نەشاردۆتەوە كە دڵسۆزی ئێرانە نەك عێراقـ”.

س:العربیە

Back to top button