پەیوەندی تەلەفۆنی لەنێوان جیگری سەرۆكی ئەمریكا چەند نهێنیەك بۆ عەبادی ئاشكرا دەكات
خواكوڕك
مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ حیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەنجامداو لە پەیوەندی تەلەفۆنیەكەدا جێگری سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندووە، كار لە پێشینەی ئەمریكا لە عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەراست بۆ عەبادی كردووە”.
نوسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەمرۆ شەممە، 8ی 4ی 2017 رایگەیاندووە، كە پەیوەندی تەلەفۆنی لەنێوان عەبادی و كایك پێنس ئەنجامدراوە، لە پەیوەندی تەلەفۆنیەكەدا، حەیدەر عەبادی و مایک پێنس تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشیان کردووە و پێنس جەختی لە بەردەوامیی هاوکارییەکانی وڵاتەکەی کردووەتەوە و رایگەیاندووە، کاری لەپێشینەی ئەمریکا لەناوبردنی داعشە لە عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کران بەڵام لە رۆژی 17ـی تشرینی یەکەمی 2016ـەوە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان بۆ رزگار کردنەوەی مووسڵ دەستی پێکردووە.