
ئەمریکا هۆشداریی توند دەداتە هاووڵاتییانی و داوای جێهێشتنی عێراقیان لێ دەکات
باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەغدا، هۆشدارییەکی ئەمنیی بەپەلە و توندی ئاراستەی سەرجەم هاووڵاتییانی وڵاتەکەی کرد لە عێراق و داوای لێکردن لە بەرزترین ئاستی وریاییدا بن.
ئەم هۆشدارییە نوێیەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا دوای ئەو هێرشانە دێت کە لە ڕێککەوتی 15ی تەممووزدا، لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی پاڵپشتیکراو لەلایەن ئێرانەوە لە هەولێر ئەنجامدران.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ئەگەری هەیە لە هەر کاتێکدا و بە ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختەی کورت، ئاستەنگ لە گەشتە ئاسمانییەکاندا دروست ببێت و هێلی ئاسمانیی عێراق دابخرێت.
هاوکات، باڵیۆزخانەکە هۆشداریی ئاستی 4 (بەرزترین ئاستی مەترسی) خستووەتەوە ڕوو، ڕایگەیاندووە:”بە هیچ هۆکارێک گەشت بۆ عێراق مەکەن؛ بەهۆی بوونی مەترسییەکانی تیر.ۆر، ڕ.فاندن، ململانێی چەکداری، ئاڵۆزیی مەدەنی و سنوورداریی توانای حکومەتی ئەمریکا بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی فریاگوزاری بە هاووڵاتییانی لەناو عێراقدا.”