پۆلیسی هەولێر : ڕووداوەکەی 3ی ئاب تیر.ۆریستی نەبووە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە ڕووداوەکەی 3ی ئابی 2026 بڵاوکردەوە.

لە ڕوونکردنەوەکەی پۆلیسی هەولێردا هاتووە: “لە ڕێکەوتی 3ی ئابی 2026، لە ئەنجامی ڕووداوێکی نەخوازراودا کەسێک بە ناوی (موکری حسێن یەزدان پەنا) بریندار بوو، دەستبەجێ تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی بەڵگەوتاوانی هەولێر دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.”

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە ئەنجامە بەراییەکاندا دەرکەوتووە ئەو ڕووداوە کردەوەی تیر.ۆریستی نەبووە، هەروەها جەختیان کردووەتەوە کە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەپێی ڕێکارە قانونییەکان بەردەوامە.

Back to top button