سەرۆک بارزانی: پێزانینم بۆ خەبات و قوربانیدانی حیزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لە مێژووی خەباتی گەلەكەماندا هەیە

سەرۆک بارزانی بەبۆنەی پەنجاهەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەکردایەتی و ئەندامانی ئەو حیزبە کرد و جەختی لە تەبایی لایەنە سیاسییەکان کردەوە.

لە پەیامەکەیدا، سەرۆک بارزانی گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی محەمەد حاجی مەحمود سەرۆکی حیزبی سۆسیال دیموکرات، مەکتەبی سیاسی، سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی حیزبەکە کرد.

دەقی پەیامەکەی سەرۆك بارزانی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەبۆنەی پەنجاهەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی برای بەڕێز كاك محەمەد حاجی مەحمود سەرۆكی حیزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان و مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی حیزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان دەكەم.

لەو یادەدا پێزانینم بۆ خەبات و قوربانیدانی حیزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لە مێژووی خەباتی گەلەكەماندا هەیە و هیوای سەركەوتن و بەردەوامیان بۆ دەخوازم. هیوادارم لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و هەموو لایەك هاوكار و تەبا بن بۆ تێپەڕاندنی ئالنگاری و كێشەكان و كوردستان و گەلەكەمان هەردەم پارێزراو بن.

مسعود بارزانی

8ی ئابی 2026

Back to top button