مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە محەمەد حاجی مەحموود دەکات

لە پەیامێکدا مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە محەمەد حاجی مەحموود دەکات و، لە بەشێکی هاتووە:” گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی پارتە تێکۆشەرەکەتان دەکەم وهیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان :

بەڕێز محەمەدی حاجی مەحمود ، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

بە بۆنەی پەنجایەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی پارتە تێکۆشەرەکەتان دەکەم وهیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

هیوادارم پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، هاوشان لەگەڵ لایەنە کوردستانییەکان،لە خەبات و تێکۆشانی خۆیدا سەرکەوتوو بێت لە پێناو داکۆکیکردن لە دەسکەوتە نیشتمانییەکانی خەڵکی کوردستان.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

Back to top button