چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری داعش ره‌وانه‌ی دۆزه‌خ كران
خواكوڕك
لە بەردەوامی پێشرەوییەكانی هێزه‌كانی دژه تیرۆر گه‌ڕه‌كێكی دیكە له‌به‌ری خۆرئاوای موسڵ كۆنترۆڵ كراوتەوە و به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی هاوپهیمانیشەوە سێ سه‌ركرده‌ی داعش كوژران، كه كه‌سی باڵا ده‌ست و نزیك له خه‌لیفه‌ی داعشن.
(فه‌ریق عه‌بدولئه‌میر یاره‌ڵا) فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ ڕایگه‌یاند: هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر گه‌ڕه‌كی (مهتاحنی) به‌ری خۆرئاوای موسڵیان كۆنترۆڵ كردوه‌و به‌رده‌وامیشن له پێشره‌وی به ئاراسته‌ی ناوچه‌كانی تری موسڵ.
لەلایەن خۆشییەوە به‌ڕێوه‌به‌رێتی هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراق ڕایگه‌یاندوه”له‌ئه‌نجامی بۆردومانكردنی مۆڵگه‌كانی داعش له ناوچه‌ی (ئیسلاح زراعی) له خۆرئاوای موسڵ، سێ سه‌ركرده‌ی دیاری داعش به‌ناوه‌كانی (عه‌دنان جبوری و ئه‌بو عه‌ساف و ئه‌بو ئه‌یاس) كوژراون.