ووڵاتێك له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان ره‌شكرایه‌وه‌

خواكوڕك

كۆمپانیای گوگڵ ئێرس، له‌ نوێترین پێشهاتی دا فه‌له‌ستینی له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی ئۆنلاینی خۆی ره‌شكرده‌وه‌.
ئه‌و كاره‌ی گوگڵ له‌نێو ناوه‌نده‌ میدیاییه‌ فه‌له‌ستینی و عه‌ره‌بیه‌كان ده‌نگدانه‌وه‌ و ناره‌زایه‌تی زۆری لێكه‌وتۆته‌وه‌ و چه‌ندین كه‌مپه‌ین له‌دژی كۆمپانیای گوگڵ گیراوه‌ته‌به‌ر.
به‌پێی نه‌خشه‌ نوێه‌كه‌ی گوگڵ هه‌موو خاكی ئه‌وناوچه‌یه‌ خراوه‌ته‌سه‌ر نه‌خشه‌ی ئیسرائیل و له‌چواچێوه‌ی ئه‌و ووڵاته‌ نیشان ده‌درێت.
به‌ هاشتاگی (گووگڵ، فەڵەستین بخه‌ره‌وه‌ سەر نەخشەكەت) زیاتر 200 هه‌زار واژۆ به‌شێوه‌ی سكاڵا ئاراسته‌ی ئه‌و كۆمپانیایه‌ كراوه‌.

Back to top button