مه‌سرور بارزانی چه‌ندین دیداری گرنگ له واشنتن به ئه‌نجام ده‌گه‌ێنێت و ئه‌م ته‌وه‌رانه باسی سه‌ره‌كی دیداره‌كانی ده‌بێت
خواكوڕك
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 15/5/2017 راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سرور بارزانی) له واشنتن، كه سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای هه‌ریمی كوردستان ده‌كات، چه‌ندین كۆبونه‌وه دیداری گرنگ به ئه‌نجام ده‌گه‌ێنێت، یه‌كێك له ته‌وه‌ره گرنگه‌كانیش پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستانه.
(مەسرور بارزانی) راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان دەکات، ئەمڕۆ لە واشنتن لەگەڵ هەریەکە لە (جارید کۆشنەر) گەورە راوێژکاری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و (هێربێرت ماکماستەر) راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا و (تۆم بۆسێرت) راوێژکاری ئاسایشی ناوخۆیی ئەمریکا کۆدەبێتەوە.
به پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر – واشنتن و دوایین پێشهاتەکانی شەڕی موسڵ لەگەڵ ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەمریکا تاوتوێ دەکات و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ هێزی پێشمەرگە، تەوەرێکی گرنگی گفتوگۆکانی دەبێت، هاوكات پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كان ده‌بێت.