وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: 50 پزیشك و 40 كارمه‌ندی ته‌ندرووستی دران به‌دادگا

خواكوڕك

وه‌زیری ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵه‌ی پزیشكی له‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌ نه‌خۆشخانه‌كان رایگه‌یاند: تا ئێستا نزیكه‌ی 50 پزیشك دراونه‌ته‌ دادگا، بۆ لیكۆڵینه‌وه‌.

(د.رێككه‌وت حه‌مه‌ره‌شید) وه‌زیری ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاندوه‌” تا ئێستا له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی هه‌ڵه‌ی پزیشكییه‌وه‌، نزیكه‌ی 50 پزیشك دراونه‌ته‌ دادگا، هه‌روه‌ها ئێمه‌ل ه‌ سه‌رتایی ساڵی 2014 تا ئێستا 522 لیژنه‌ی لێكۆلێنه‌وه‌مان پێكهێناوه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كێشه‌ و هه‌ڵه‌ پزیشكییه‌كان كه‌ ئه‌نجامدراون له‌ ناوه‌نده‌ پزیشكییه‌كان،دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی وورد ئه‌و پزیشك و كارمه‌ندانه‌ دراون به‌ دادگا كه‌ كه‌مته‌رخه‌م بوون.

وه‌زیری ته‌ندرووستی ئه‌وه‌شی باسكرد” كه‌ جگه‌ له‌و 50 پزیشكه‌ی دراون به‌ دادگا ئێستا 40 كارمه‌ندی ته‌ندرووستی دراون به‌ دادگا و زیاتر له‌ 100 پزیشك و كارمه‌ندی ته‌ندرووستی، له‌ رووی كارگێڕییه‌وه‌ سزا دراون، ئه‌وانه‌شی سزادراون له‌ كه‌رتی حكومی و تایبه‌تیشین واتا ئه‌هلی.

له‌ كۆتاییدا وه‌زیری ته‌ندرووستی ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه‌” به‌ هه‌ڵه‌ی پزیشكی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كه‌رتی ته‌ندرووستی ناكرێت و راشیده‌گه‌یه‌نێت، ساڵانه‌ به‌ ده‌یان هه‌زاركه‌س له‌ وڵاتانی پێشكه‌وتووی وه‌كو ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیا، ده‌بنه‌ قوربانی هه‌ڵه‌ی پزیشكییه‌وه‌.

Back to top button