ناحیه‌یی قه‌یره‌وان ئازادكرا له چنگی داعش
خواكوڕك
حه‌شدی شه‌عبی ئه‌مڕۆ به‌ره‌به‌یان رایانگه‌یاندوه” كه له میانه‌ی ئازادكردنی پرۆسه‌ی رزگاركردنه‌وه‌ی شاری موسڵ، ئه‌مڕۆ ته‌واوی ناحیه‌یی قه‌یره‌وانمان ئازادكردوه‌ته‌وه.
هێزه‌كانی حەشدی شەعبی له رێگای كه‌ناڵه میدییایه‌كانی خۆیانه‌وه بڵاویانكردەوەته‌وه” تەواوی ناحیەی قەیرەوان لە رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا كۆنتڕۆڵكرایەوە و ئاڵای عێراق لەسەر باڵەخانەكان ھەڵكراوە و ئێستا تیمە تایبەتەكانی ئەندازەیی، سەرقاڵی ھەڵگرتنەوە مین و تەقەمەنییە جێماوەكانی داعشن.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه” 12/5/2017 حەشدی شەعبی پرۆسەی كۆنتڕۆڵكردنەوەی قەیرەوانی دەستپێكرد، لە چەند رۆژی رابردووش چەند گوند و ناوچەیەكی لەو سنوورە لە دەستی داعش رزگاركرد.