ترامپ گه‌یشته‌ به‌یت له‌حم

خواكوڕك

ئەمڕۆ سێ شەممە 23/5/2017 سەرۆكی وویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریكا بەسەردانێكی فەرمی گەیشتۆتە شاری بەیت لەحم و چاوی بە سەرۆكی دەسەڵاتدارێتی فەڵەستینی دەكەوێت.

(دۆناڵد ترامپ) سەرۆك كۆماری ئەمریكا دوای دیداری لەگەڵ (بنیامین نەتنیاهۆ) ی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، ئەمڕۆ سێ شەممە گەیشتۆتە شاری بەیت لەحم و چاوی دەكەوێت بە (مەحمود عەباس) ی سەرۆكی دەسەڵاتدارێتی فەڵەستینی.

ترامپ لە تەل ئەبیب رایگەیاندبوو” هێمنی و ئارامی ناوچەكە بۆ ئەمریكاو جیهان پرسێكی زۆر گرنگە، بۆ ئەو مەبەستەش لەهەوڵی ئەوەدا دەبێت پرۆسەی ئاشتی لەنێوان ئیسرائیل و فەڵەستین زیندو بكاتەوە.

Back to top button