نرخی نه‌وت زۆر به‌رزبووه وه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێ به‌م شێوه‌یه ئه‌وا قه‌یرانی دارایی كۆتاییپێدێت
خواكوڕك
ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئه‌مڕۆ 25ى 5ی 2017 نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 54 دۆلار و 40 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە و نرخی نەوتی ئەمریكیش بە 51 دۆلار و 75 سەنت مامەڵەی پێوە كراوە”.
پێشتر نرخی نەوتی برێنت بە 55 و 40 سەنت مامەڵەی پێوەكراو و نەوتی ئەمریكیش بە 52 و 66 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرا، بەڵام نرخی نه‌وت ئێستا له‌و ئاسته نیه, به‌ڵام له‌م چه‌ند رۆژه له به‌رزبوونه‌وه به‌رده‌وامه، به‌پێی پێشبینیه‌كان كاریگه‌ری زۆر ده‌بێت له‌سه‌ر كوردستان، پێده‌چیت بارودۆخی ئابوری كوردستان به ته‌واووی گۆڕانكاری به‌سه‌ربێت.
وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپیک ڕێککەوتن لەسەر سنووردارکردنی بەرهەمهێنانی نەوت، لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو، ئەمەش بە ماوەیەکی کەم دوای ڕێککەوتنەکەش نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو لە بازاڕەکانی جیهاندا ڕووی لە بەرز بوونەوە کرد”.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه” ئه‌گه‌ر هاتوو نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان ئاوا له هه‌ڵكشان بێت ئه‌وا كوردستانیش له ڕووی ئابوریه‌وه زیاتر ده‌گه‌شێته‌وه و ده‌توانێت به شێوه‌یه‌كی رێك و بی كێشه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه خۆڕانی خۆی دابینبكات.