
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا: 54 ئه‌ندامی په‌كه‌كه‌مان كووشتووه
خواكوڕك
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا چالاكیه‌كانی دژ به چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا راگه‌یاند و ده‌ڵێت” له هه‌فته‌یه‌كدا 375 كەس بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پەكەكە، رێكخراوی خزمەت، داعش و رێكخراوە چەپڕەوەكان دەستگیر كراون.
بە پێی راگەیاندراوێكی وەزارەتی ناوخۆی توركیا، ھێزە ئەمنییەكان لە ھەفتەیەكدا 483 ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامداون و 43 كەس بە تۆمەتی ئەندامێتی لە داعش، 128 كەس بە تۆمەتی ئەندامبوون لە جەماعەتی گویلەن، 170 كەس بە تۆمەتی ئەندامێتی لە پەكەكە، 23 كەسیش بە تۆمەتی ئەندامێتی لە رێكخراوە چەپڕەوەكان دەستگیر كراون، هه‌ر له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه هاتووه” كه لەم ھەفتەیەدا 54 ئەندامی پەكەكە كوژراون.
له به‌رامبه‌ریشدا ھێزەكانی پاراستنی گەل (ھەپەگە) كە باڵی سەربازی پەكەكەیە ده‌ڵێن” لە چەند رۆژی رابردوودا لە باكووری كوردستان 58 ئەندامی ھێزە ئەمنییەكانی توركیایان كوشتووە. هه‌روه‌ها 25 بارھەڵگر و ئۆتۆمبێلیش سووتێندراون و زیانیشیان بە دوو ھەلیكۆپتەری توركیا گەیاندووە.