وەزیری دەرەوەی رووسیا، پەكەكە و داعش هەماهەنگیان هەیە
خواكوڕك
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا ئاشكرا دەكات كە لە شەڕی رەقەدا هێزی سوریای دیموكرات و داعش هەماهەنگیان كردووە، كەداعش بەبێ شەڕ رەقە چوڵبكات و دەلێت”ئێمه به‌ڵگه‌مان به‌ده‌سته‌وه‌یه که نیشانی ده‌دات هێزه‌کانی سوریای دیموکراتی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی داعش له ڕه‌قه هه‌ماهه‌نگیان کردووه تاکو شاره‌که به‌بێ شه‌ڕ ته‌سلیم بکه‌ن”.
وەزیری دەرەوەی رووسیا لە كۆنفراسێكی رۆژنامەوانی دا، لەبارەی هەماهەنگی داعش و هێزی سوریای دیموكراتی دەشلێـ”دۆخی ئێستای سووریا نیشانی ده‌دات که كێشە له‌ڕووی هه‌ماهه‌نگیکردن له دژی تیرۆر له‌م وڵاته بوونی هه‌یه دەشلێـ”ڕوسیا وەک هاوپەیمانێکی سوپای سوریا ترسی هەیە لەوەی چەکدارانی داعش بێ شەڕ ڕەقە چۆڵبکەن و بڕۆن بۆ ناوچەکانی دێرەزور و تەدمور، کە هێزەکانی بەشار ئەسەدی لێیە.
هەروەها سێرگی لاڤرۆڤ دەشلێت رووسیا هەموو ئەو چەكدارانەی داعش بۆردوومان دەكات كە دەیانەوێت لە شاری رەقەوە هەڵبێن و دەشلێـ” پێشتر هێزە ئاسمانیەكانی روسیا قافلەیەكی چەكداری داعشیان بۆردوومان كردووە كەویستوویانە لە شاری رەقە هەڵبێن”،
هەروەها لاڤرۆڤ دەشلێـ” راگرتنی ئۆپراسیۆنی سەربازی لەلایان هێزی سوریا دیموكرات، بە ئاراستەی شاری رەقە، بۆتە هۆكاری ئەوەی كە داعش لە بەشی باشووری شارەكە دزە بكەن و هەڵبێن بۆ دەرەوەی شارەكە، بۆ ئەوەی خۆیان رێكبخەنەوە”.