خاوه‌نى ئه‌م وێنه‌یه هه‌ڵگیرسێنه‌رى گه‌وره‌ترین جه‌نگه له مێژوودا
خواكوڕك
“گابرێلۆ برێنسیب ” په‌یوه‌ندى كرد به ڕێزه‌كانى سوپاى صربیاوه بۆ ئه‌وه‌ى وه‌كو سه‌رباز وه‌ربگیرێت ، به‌ڵام له‌به‌ر بچوكى باڵاى وه‌رنه‌گیرا ، له‌به‌رامبه‌ریشدا ” گابرێلۆ برێنسیب ” وازى نه‌هێناو بڕیاریدا توانا‌و ئازایه‌تى خۆى بۆ سوپا بسه‌لمێنێت ، هه‌ستا به تیرۆركردنى شازاده‌ى جێنشینى نه‌مساو هاوسه‌ره‌كه‌ى كه هاتبوون بۆ صربیا له به‌روارى (28/6/1914 ) .
ئه‌م كاره بووه هۆكارى توڕه‌بوونى نه‌مسا له صربیا و دواى ئه‌وه‌ش یه‌كێتى سۆڤیه‌ت له نه‌مسا توڕه بوو ، ئینجا ئه‌ڵمانیا له یه‌كێتى سۆڤیه‌ت توڕه بوو ، پاشانیش فه‌ره‌نسا له ئه‌ڵمانیا توڕه بوو ، دواجار ئه‌ڵمانیا بڕیارى جه‌نگیدا له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا و چووه ناو خاكى به‌لجیكاوه ، بۆیه به‌لجیكاو به‌ریتانیا له ئه‌ڵمانیا توڕه بوون ، له‌لایه‌كى تریشه‌وه ده‌وڵه‌تى عوسمانى توڕه بوو له هێرشكردن بۆ سه‌ر ئه‌ڵمانیا ، له‌م لاشه‌وه ئه‌مریكا و ئیتالیا‌و یونان و رۆمانیا و پرتوگال هێرششیان كرده سه‌ر عوسمانیه‌كان ، به‌م شێوه‌یه جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌م هه‌ڵگیرسا له ساڵى 1914 كه بووه هۆى كوژرانى (16 ) ملیۆن كه‌س و بێ سه‌رو شوێن بوونى ( ملیۆن كه‌س و بریندار بوونى ( 20) ملیۆن كه‌سى تر .