نێچیرڤان بارزانی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌ تیرۆریستیه‌كه‌ی تاران ده‌كات

خواكوڕك

لە پەیامێکدا “نێچیرڤان بارزانی”  سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌ تیرۆریستیه‌كه‌ی دوێنێی تارانی پایته‌ختی ئێران رایده‌گه‌ێنێت” بە توندی سەرکۆنەی ھێرشە تیرۆرستییەکانی تاران ده‌كه‌م و ھاوخەمم لەگەڵ خانەوادە و کەسوکاری قوربانییان و گەل و کۆماری ئیسلامیی ئێران.

ئەمەش ده‌قی هاوخه‌میه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌:-

 

“بە توندی سەرکۆنەی ئەو ھێرشە تیرۆرسیانە دەکەین کە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە تاران کرانە سەر پەرلەمانی ئێران و مەزارگەی ئیمام خومەینی.

ئێمە لە ھەرێمی کوردستان کە لە ڕیزی پێشەوەی جەنگی دژی تیرۆرداین و یادەوەریی تاڵمان لەگەڵ تاوان و کردەوەکانی تیرۆرستاندا ھەیە، باشتر لەو ئازارە دەگەین، بۆیە ھاودەردی و ھاوخەمیی قووڵمان لەگەڵ خانەوادە و کەسوکاری قوربانیان و گەل و کۆماری ئیسلامیی ئێران دەردەبڕین و سەرەخۆشییان لێ دەکەن، خوای گەورە گیانی قوربانییان بە بەھەشت شاد بکات و سەلامەتی بۆ برینداران بنێرێت.

لە ھەر کات و شوێنێکدا تیرۆرستان بۆیان بکرێت و فرسەت بھێنن دەست لە تاوان و کار و کردەوەی تیرۆرستی ناپارێزن و ھیچ وڵات و ئایین و مەزھەب و بڕوایەک ناناسن، بۆیە لە کاتێکدا کار و تاوانەکانیان ڕوو لە فراوانبوونە، ئەرکێکی ھەنووکەییی مرۆیی و پێویستییەکی نێودەوڵەتییە کە ڕێکاری توندتر بگیرێتە بەر و ھەماھەنگی زیاتر لە ھەموو ئاستێکدا بکرێت بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی بیر و کردەوەکانی تیرۆرستان ببینەوە.

سەرەخۆشی و ھاوخەمی و پشتگیریمان بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران و خانەوادە و کەسوکاری قوربانییان دووپات دەکەینەوە.”

Back to top button