وهزارهتی پهروهرده داوا له قوتابیان دهكات دهستبهجێ ئاگاداری بكهنهوه لهم حاڵهتانه
خواكوڕك
وەزراەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوا لە قوتابیان دەكات لەكاتی بینی هەر سەرپێچیەك لەكاتی تاقیكردنەوەكاندا دەستبەجێ پەیوەندی بە لیژنەی بەدواداچوونەوە بكەن.
وەزراەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەئاگاداری نامەیەكدا كه كۆپیهكی دەست (خواكوڕك) كەوتوە و تێیدا هاتووه” قوتابیان ئاگادار دەكەینەوە وەك هەستكردن بە بەرپرسیارێتی نیشتیمانی و لەپێناو بەرژەوەندی هەمووتان، ئەگەر هەر جۆرە سەرپێچییەكەتان لە تاقیكردنەوەكان بینی، چ لەناو هۆڵی تاقیكردنەوە و چ لە دەرەوەی هۆڵ، دەستبەجێ پەیوەندی بە لیژنەی بەدواداچوونەوە بكەن”.
بۆ ئەو مەبەستەش وەزارتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم چەند ژمارەیەكی تەلەفۆنی داناوە كەقوتابی لەكاتنی بینینی سەرپێچی دەتوانن پەیوەندیان پێوە بكەن تاوەكو لێكۆڵینەوە لەسەر حاڵەتەكە ئەنجام بدرێت و كە پێك هاتوون لە ” ٠٧٥١٢٣٥٧٠٧٧ ـ ٠٧٥٠٤٧٦٨٦٨٩ ـ ٠٧٥١٢٣٥٣٣٣٨ ـ ٠٧٥٠١١٤١٢١٢ “.
لە بهشی كۆتای ئاگاداری نامەكەی وەزارتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان باس لهوه كراوه” كه بۆ ئاگاداربوون لە هەر پەیام و گۆڕانكارییەك و وەرگرتنی هەواڵی ڕۆژانەی تایبەت بە تاقیكردنەوەكان و تەماشاكردنی وەڵامی تاقیكردنەوەكان، دەتوانن سەردانی پەیجی فەرمی وەزارەتی پەروەردە بكەن.