چه‌ند رێنماییه‌ك بۆ قوتابیان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌یان هه‌یه
خواكوڕك
وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، چه‌ند رێنماییه‌كی گرنگی سه‌باره‌ت به تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵ بۆ قوتابیان له هه‌ریمی كوردستان ده‌ركرد.
لە ڕێنماییەكەدا كە كۆپیه‌كی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتوه تێیدا هاتووە “هیچ كتێب و دەفتەر و پەڕاوێك نابرێتە هۆڵەكانی تاقیكردنەوە و جگەرەكێشان و پۆشینی جلی سەربازی و هەڵگرتنی چەك و هەموو جۆرە ئامێرێك گۆڕینی شوێن و هۆڵ جگە لە شوێن و هۆڵی دیاریكراو قەدەغەیە و ڕێگە بە هاتنە ژوورەوەی قوتابی نادرێت کە بە هەر هۆكارێك لە هۆڵ چووبێتەدەرەوە و پێش نیوەی كاتی دیاریكراویش ڕێگە بە قوتابی نادرێت بچێتە دەرەوە”.
بەپێی ڕێنماییەكەی وه‌زاه‌رتی په‌روه‌رده “لە كاتی تاقیكردنەوەی نیشتمانی و وەزاریدا هەر ئاوڕدانەوە و قسەكردنێك لەنێو هۆڵ و قسەی نەشیاو و جاڕزكردنی قوتابییەكی تر بۆ وەرگرتنی پێداویستیی نووسین و بەكارهێنانی مۆبایل، یان هەر ئامێرێكی تری گەیاندن و ئەلیكترۆنی لەنێو هۆڵدا و بەكارهێنانی حاسیبە جگە لەو جۆرەی وەزارەتی پەروەردە دابینی كردووە و گرتنی هەر جۆرە گزییەك لە ناوەوە و دەرەوەی هۆڵ بە گزی هەژمار دەكرێت و سزای هەر جۆرە هەوڵێكی نەشیاو، یان ئەنجامدانی ئەو حاڵەتانەی سەرەوە ئەمساڵی خوێندنی قوتابی بە كەوتوو هەژمار دەكرێت”.
هه‌روه‌ها له رێنماییه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه “كه بەڕێوەبەر و چاو‌دێر بۆیان نییە هۆڵی تاقیكردنەوەكان بەجێ بهێڵن و خوێندنەوەی پرسیار و قسەكردن لەگەڵ قوتابیان قەدەغە و چاو‌دێر بۆی نییە سەیری پەڕەی سۆمای قوتابی بكات، مەگەر لە كۆتایی و بۆ دڵنیابوون لە جێهێشتنی پرسیار و جگە لەو كەسانەش كە وەزارەتی پەروەردە ڕێگەی پێداون چوونە ناو هۆڵ بۆ هەموو كەس قەدەغەیە”.