هەی بە بانانەوە

مەسعود مەلا پەروێز
 
ئەو هەڕەشانەی عەمارحەکیم کە لە کوردی دەکات دژ بە سەربەخۆیی , ئەوە ناخی دروستی دۆستێکی کورد ەکە چەندین ساڵ هاو خەبات و هاو چەوساوە بووە لەگەڵ کوردا بۆیە ئەبێ ئێمە زۆربە ئاسایی ئەو تێڕوانینە وەربگرین و سوپاسی بکەین , چونکە ئەو ڕاست دەکات لەگەڵ خۆی و جەماوەرەکەی , ئەو کە وەک کۆیلەیەک تەماشات دەکات و ڕوون و ئاشکرا پێت دەڵێت ئەبێ لەم زیندانەی عێڕاق بمێننەوە و لەژێر دەسەڵاتی منیش بیت و هەرچیەکم وویست هەرچیەکیشم کرد ئەبێ هەر بێ دەنگ بیت ,بۆیە هیچ سەیر نەبێت لاتان ئەو تێڕوانین و بۆچوونەی حەکیم ، هەموو تاکێکی عەرەب و فارس و تورک بە رانبەر بەکورد هەمان تێڕوانینیان هەیە, چونکە کوردیان هەمیشە وەک بەند و کویلە سەیر کردووە , بۆ یە ئێستا کە کورد داوای مافی خۆی دەکات بۆ ئەو نەتەوانە زۆر قورسە کە کورد دەیەوێت زنجیرو بەندی ئەو عەقلیەتە بپجرێنێ , خۆ کوردیش لەبەرئەوعەقلیەتە پانخوازە و رەگەز پەرست و مەزەب پەرستیەی ئەوان. دەیەوێت سەربەخۆ بێت , کاتێکیش وەفدی پەرلەمانتارانی چوار لایەنەکە دەچنە لای عمار حکیم. و هەڕەشەی شەقامی عەرەبیان لێ دەکا ، خۆ بێ دەنگی ئەوان خۆی لە خۆیدا ڕازی بوونە بە کۆیلایەتی و بەندایەتی تەنها کەسێک هاتۆتە وەڵام ئەویش نوێنەری یەکگرتووی ئیسلامی بووە , نوێنەرانی ئەو چوار لیستە کە هەڕشەکانی عمار حکمیان گوێ لێ بووە ئەبوایە بە زووترین کات بهاتنبانەوە کوردستان و ئەو ڕاستەیان بە خەڵک ڕاگەیاندبا کە تاکو ئیستایش بەغدا هەر ئەو عەقلیەتەی پێشووە و نەگۆڕاوە و ناگۆڕێت , ئەبوایە ئەوان پێشڕەوی کاروانی سەربەخۆیی بونایە نەک بە زەلیلی و بێ دەنگی ئەو سوکایەتیەیان قەبوڵ بکردایە , لەگەڵ ڕێزم بۆ کە موسەنا ئەمین ، بەڵام دڵنیابن سوکایەتی بە ئێوەی نوێنەرانی کورد لە بەغدا سوکایەتیە بە کورد نازانم دەزانن یان نا ئەگەر نازانن هەی بە بانانەوە
Back to top button