مه‌سروور بارزانی: ئێستا كاتی ئێمه‌یه بڕیار له سه‌ربه‌خۆیی بده‌ین

مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له میانی به‌شداریكردنی له كۆنفرانسی كوردستان هاوپه‌یمانی ستراتیژی ئه‌مه‌ریكا، كه به به‌شداری ده‌یان نووسه‌ر و شاره‌زای سه‌ربازی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، رایگه‌یاند، ئێستا باشترین كاته بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی كوردستان بڕیار له سه‌ربه‌خۆیی بدات.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئه‌و نیگه‌رانییانه‌ی دهردهبڕدرین و ده‌گوترێت كاته‌كه‌ی گونجاو نییه، هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه و ته‌نها نایانه‌وێت گه‌لی كورد هاوشێوه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی جیهان ئه‌و مافه‌یان هه‌یه.
مه‌سروور بارزانی، له وه‌ڵامی ئه‌وانه‌ی كه ده‌ڵێن ئێستا كاتی ریفراندۆم نییه و كاته‌كه‌ی گونجاو نییه رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن ئێستا كاتی نییه با پێمان بڵێن كه‌ی كاته‌كه‌ی گونجاوه.
گوتیشی: “جارێكی دیكه ده‌ڵێینه‌وه، ئێمه باوه‌ڕمان وایه ئێستا كاتێكی گونجاوه بۆ بڕیاری ئێمه و ئه‌وه كاتی ئێمه‌یه”.
.png)
پوخته‌یه‌ك له وتاره‌كه‌ی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان:
سه‌ره‌تا سوپاسی واشنتن تایم و كوردستان 24 ده‌كه‌م بۆ رێكخستنی ئه‌و كۆنفرانسه؟.
به‌ڕێزان.. ئه‌مه شه‌ره‌فێكی گه‌وره و جێگه‌ی خۆشحاڵی منه كه له‌سه‌ر داهاتوو و پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمه‌كه‌مان قسه ده‌كه‌ن.
وه‌ك هه‌مووتان ده‌زانن، زۆر نادادپه‌روه‌ری رووبه‌ڕووی كورد بووه‌ته له عێراق، پێشبینی ده‌كرا عێراق ببێته وڵاتێك بۆ هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌كان و هه‌موو مافێكیان تێیدا هه‌بێت.
ئه‌گه‌ر بڕوانینه مێژوو، ئه‌م وڵاته له ده‌ستپێكه‌وه تا 1991، به خراپترین شێوه رووبه‌ڕووی گه‌لی كوردستان بووه‌ته له تێكدانی گوند و زیندانیكردن و به‌كارهینانی چه‌كی كیمیایی و كۆمه‌ڵكوژكردنی كورد.
له ساڵی 1991 و شه‌ڕی كوه‌یت، ده‌رفه‌تێكی گونجاو بوو بۆ ئێمه، راپه‌ڕین سه‌ریهه‌ڵدا، حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی له كوردستان دامه‌زرا، ئێمه كێشه‌مان هه‌یه، به‌ڵام ده‌توانین پیشانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بده‌ین و توانای خۆڕێبهریمان هه‌یه.
له به‌رامبه‌ر ته‌واوی ئه‌و خراپه‌كارییه‌ی به‌رامبه‌ر به كورد كراوه، هیچ هه‌ڵوێستێكی به‌هێزی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانمان نه‌بینی، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كێشه‌كه وه‌كو كێشه‌یه‌كی ناوخۆیی وڵاتێك سه‌یر ده‌كرا، چونكه سه‌روه‌ریمان نه‌بوو و سه‌ربه‌خۆ نه‌بووینه.
به‌ڵام كه عێراق كوه‌یتی داگیر كرد، ئه‌مه‌ریكا هاته ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته خاوه‌ن سه‌روه‌رییه و عێراقی ده‌ركرد، پرسیارهكو ئه‌وه‌یه تاكه‌ی خه‌ڵكی ئێمه ده‌توانێت به‌بێ هیچ دڵنیاییه‌ك له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه له ترس‌دا بژین، به‌بێ هیچ داهاتوو دڵنییایهك.
له دوایی 2003ه‌وه و هه‌موو رێگه‌یه‌كمان تاقیكرده‌وه و هه‌وڵماندا به باشترین شێوه حكوومه‌تێكی فیدرالی درووست بكه‌ین، زۆرێك له‌و سركردانهی ئێستا له ده‌سه‌ڵاتن، له‌لایه‌ن ئێمه‌وه پاڵپشتی ده‌كران، ئێستا هه‌مان شت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان دووباره ده‌كه‌نه‌وه و به خراپترین شێوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ن.
ماوه‌ی شه‌ڕی داعش نیشانی‌دا، له خه‌یاڵی هه‌ندێك سه‌ركرده‌كانی عێراقدا هه‌بوو كوردستان به‌شێك نه‌بوو له‌و وڵاته، ئه‌وان هۆكار و پاڵنه‌ربوون و ئێمه‌یان دوور خسته‌وه.
رێگه بده‌ن له‌سه‌ر هه‌ندێك له نیگه‌رانی ئه‌و وڵاتانه بدوێین كه قسه‌مان له‌گه‌ڵ كردوون، ده‌یانبیستین كه ئه‌مه‌ریكا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه.
.png)
ئێمه ده‌ڵێین ئه‌وه ده‌رفه‌تی ئێمه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین یه‌كسانی و هاوسه‌نگی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه به‌ده‌ست بنێنین، هاوشێوه‌ی گه‌له‌كانی دیكه، چه‌ندین سه‌ده‌یه په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن، ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌وان یه‌كسان بین، ته‌نها ئه‌وه‌مان گه‌ره‌كه.
ئه‌گه‌ر ته‌ماشا جاڕنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ بكه‌ین، نووسراوه، ئامانجی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه‌یه، په‌یوه‌ندی هاوڕێیانه درووست بكات له‌نێوان وڵاتان به پشتبه‌ستن به پره‌نسیپ و به‌ها ره‌واكانی دیموكراتی و ئاشتی و سه‌قامگیری له نێوان ئه‌و نه‌ته‌وانه.
ئایا ئێمه وه‌كو هاووڵاتی یه‌كسان مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵدا كراوه، كه خۆشتان شایه‌تی ئه‌وه ده‌ده‌ن وا نه‌بووه، بێگومان ئه‌وه جێگه‌ی قه‌بوڵ كردن نییه و به‌شیك له‌وانه‌ی قه‌سان بكرد ئاماژه‌ی به‌و توندوتیژییه كرد كه رووبه‌ڕووی كورد بووه‌ته‌وه
ناتوانین له قه‌راغ بوه‌ستین و هیچ كارێك نه‌كه‌ین، ئێمه ده‌ڵێن كاته‌كه‌ی هاتووه، ئه‌وانه‌ش له‌گه‌ڵ كاته‌كه‌یدا نین، پێمان بڵێن كه‌ی كاتی گونجاوه، بۆچی كه كۆمه‌ڵكوژ و كیمیاباران كراین كه‌س نه‌بوو بڵێت ئێستا كاتی كوشتن نییه؟
ئه‌و كاته‌ی سه‌دام و رژێمه‌كه‌ی كۆتایی هات، وڵاتان نه‌یانده‌ویست هاوكاری ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن، كه‌چی هه‌رێمی كوردستان ده‌رگای بۆ ئه‌مه‌ریكا وڵا كرد.
ئه‌و كات گوتیان كاته‌كه‌ی گونجاو نییه بۆ سه‌ربه‌خۆی، كه داعش هات دیسان گوتیان سه‌ربه‌خۆیی گونجاو نییه، ئێستا كه داعش تێكشكاوه به‌تایبه‌تیش له‌لایه‌نی سه‌ربازییه‌وه، دیسان پێمان ده‌ڵێن كاته‌كه‌ی گونجاو نییه، ده‌مانه‌وێ بزانین كه‌ی كاته‌كه گونجاوه؟ هه‌رگیز ئه‌و كاته نایه‌ت، ئه‌گه‌ر خۆمان درووستی نه‌كه‌ین، پێموایه ئێستا كاته‌كه‌ی هاتووه و نزیكبووه‌ته‌وه.
پێویسته خه‌ڵكی ئێمه بڕیاری خۆی بدات و رێگه‌یان پێ بدرێت، ئێستا ئه‌و كاته‌یه پێویسته بڕیار بده‌ین و كه‌متر نه‌بین له نه‌ته‌وه‌كانی دیكه و ئه‌و مافانه په‌یڕه‌و بكه‌ین كه نه‌ته‌وكانی دیكه هه‌یانه، ئێمه ده‌ڵێین كاتی هاتووه.
له‌وانه‌یه هه‌ندێك كه‌س بڵێن ریفراندۆمه‌كه به شێوه‌یه‌كی له شێوه‌كان كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌ته‌كانی دژی داعش، یاخود كێشه ده‌نێته‌وه له نێو پیكهاته‌كانی عێراق.
رێگه‌م بده‌ین با بۆتانی روون بكه‌مه‌وه، ئه‌و نیگهرانیییهوه له چی سه‌رچاوه ده‌گرن؟
له دهستكپێدا سه‌یری داعش بكه‌ین چۆن درووست بوو، داعش كێشه‌كه نه‌بوو، ناتوانین وه‌كو داعش ته‌ماشای كێشه‌كانی عێراق بكه‌ین، زۆر كێشه هه‌ن ره‌گی داكوتاوه و ده‌مێنن، ئه‌وانه‌و چه‌ندین كێشه‌ی دیكه بوونه هۆی درووستبوونی داعش.
ئه‌گه‌ر عێراق رێككه‌وتنی سیاسی و ئابووری هه‌بووایه و بۆشایی ئه‌منی نه‌با داعش درووست نه‌ده‌بوو، داعش ده‌رهاویشته‌ی كێشه‌كانی دیكه‌یه، كێشه‌مان زۆر له‌وه قووڵترن، به‌ر له داعش‌یش قاعیده هه‌بوو، داعش‌یش كۆتایی دێت، به‌ڵام شتێكی دیكه دێته كایه‌وه.
ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری ریشه‌یی و راسته‌قینه‌ی كێشه‌كان نه‌كرێن، كێشه‌ی گه‌وره‌تر دێن و به‌رده‌وامیش ده‌بن.
.png)
گوایه سیاسه‌تی عێراقی سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، ئه‌مه له سه‌د ساڵی رابردوو سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، چۆن له داهاتوو سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، پێویسته ئه‌و سیاسه‌ته كۆتایی بێت، ئه‌گه‌رنا خراپتر ده‌بێت و هه‌مان هه‌ڵه دووباره ده‌بنه‌وه، ئه‌گه‌ر به هه‌مان شێوه بیربكرێته‌وه.
ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كێشه‌ی زیاتر درووست بن نه‌ك باشتر بێت.
بۆیه پێیویسته چاره‌سه‌ری راسته‌قینه بدۆزینه‌وه، ئێمه‌ش رێگه‌ی خۆمان هه‌ڵبژاردووه، كاتێك عێراق هه‌وڵیدا كێشه‌كان به سه‌ربازی چاره‌سه‌ر بكات، داوتر بووه‌ته كێشه‌یه‌كی سه‌ربازی گه‌وره‌تر و شه‌ڕ سه‌ریهه‌ڵداوه.
ئه‌مجاره چاره‌سه‌رێكی ئاشتییانه‌مان هه‌ڵبژاردووه كه به ئاشتییانه ده‌مانه‌وێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت و تاووتوێی بابهتهكان بكرێت له‌گه‌ڵ به‌غدا.
پێویسته دڵنیاییمان هه‌بێت له ته‌واوی جیهان بۆ ئه‌وه‌ی رێز له خواستنی گه‌لی كورد بگیرێت بۆیه پێویسته ئه‌و ریفراندۆمه ئه‌نجام بدرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ی روون بێت، ده‌بێته بنه‌مایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و دانووستان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ستپێده‌كه‌ین.
زۆر كه‌س به دیقه‌ته‌وه له بابه‌ته‌كه ناڕوانن، له‌و كاته‌ی پێمان ده‌ڵێن كاته‌كه‌ی گونجاو نییه و كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر داعش ده‌بێ، ئێمه پێیان ده‌ڵێین با ته‌ماشا بكه‌ین ئه‌و كاته‌ی داعش رووی له كوردستان كرد، به‌و هۆیه‌وه داعش درووست بوو كه به‌غدا هه‌ڵه‌ی زۆری كرد و سیاسه‌تی به‌غدا شكستی هێنا.
ئه‌وان له ناكاو درووست بوون و بوونه به‌هێزترین سوپای ناوچه‌كه، چونكه سوپای عێراق كه ئه‌مه‌ریكا هاوكاریكرد، چه‌كه‌كانیان بۆ داعش جێهێشت و نه‌یتوانی پارێزگاری له وڵات و شارێك و هه‌رێمی كوردستان و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كان بكات، داعش ده‌سه‌ڵاتی وه‌رگرت و ته‌واوی ئه‌و چه‌ك حبهخانهیهی وه‌رگرت و به هێزبوو.
ئێمه له ماوه‌یه‌كی كه‌م رووبه‌ڕووی دوژمنێكی به‌هێز بووینه‌وه، داعش چه‌كێكی نوێ و پێشكه‌وتووی عێراقی كه‌وته ده‌ست و له سووریاش گه‌شه‌ی كرد.
به‌هۆی داعش‌یش یه‌ك ملیۆن ئاواره روویان له هه‌رێمی كوردستان كرد، كێشه‌ی دارایی هه‌بوون به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت، به‌هۆی ئاواره‌كانیشه‌وه كێشه‌ی دیكه‌ش رووبه‌ڕووی كوردستان بووه‌وه، هه‌ستی قاره‌مانێتی بوو هێزی به ئێمه‌دا له ته‌ك هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكا بوه‌ستین له دژی داعش.
.png)
شكستی سیاسه‌تی حكوومه‌تی عێراق بوو داعش درووست بوو، ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه ئاواره بوو، له‌وكاته‌ش حكوومه‌تی عێراق بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بڕی، كه ئێمه سه‌رقاڵی جه‌نگ بوون، نه‌ك هه‌ر هاوكارییان نه‌كردین، به‌ڵكو رێگرییان له‌وه‌ش ده‌كرد چه‌ك بگاته ده‌ستی پێشمه‌رگه كه له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه ده‌نێردران، ئه‌و كاته سیاسه‌تی به‌غدا هاوكارمان نه‌بوو له رووی سه‌ربازی و ئابوورییه‌وه، چۆن ده‌كرێت وا بیر بكرێته‌وه ریفراندۆمی ئێمه كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت له هه‌ڵمه‌ته‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش.
هه‌ستی قاره‌مانێتی خه‌ڵكی ئێمه و پێشمه‌رگه بوو ئه‌فسانه‌ی داعشییان تێك‌شكاند، ئێمه شه‌ڕمان له‌گه‌ڵ داعش كرد، كاتێك سوپای عێراق شكستی هێنا و نه‌یتوانی به‌ره‌نگاری ببێته‌وه، سوپا داته‌پیبوو.
هه‌ستی ئێمه به بهرهنگاربووبنهوهی داعش به‌رده‌وامه و به‌غدا له جیاتی ئه‌وه‌ی هاوكاریمان بكات، بابه‌ته‌كانی بۆ ئێمه قورست ده‌كرد له‌كاتێكدا زۆ پێویستمان بوو.
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گۆڕانكاری له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر روونادات له‌لایه‌ن ئێمه‌وه.
خاڵێكی دیكه ئه‌وه‌یه، ریفراندۆم كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق ده‌بێت، باروونی بكه‌مه‌وه، هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق به شێوه‌یه‌ك به‌رنامه‌رێژی بۆ كراوه، دیاره كێ ده‌بێته زۆرینه.
چونكه كورسییه‌كان دیاریكراوه و كورسی شیعه‌كان زۆرینه‌ن، كورسی سووننه و كورد زۆرینه نین و وه‌كو كه‌مینه سه‌یر ده‌كرێن، كورد زیاتر له 63 كورسی ناباته‌وه و دیاریكراوه، ئه‌مه پێچه‌وانه خواستی ده‌نگده‌رانیشه، واتا هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك ئه‌نجام بدرێت كاریگه‌رییه‌كانی ناگۆڕێن و ئه‌نجامه‌كان دیارن و حكوومه‌تێك درووست ده‌بێت شیعه سه‌رۆك وه‌زیران درووست ده‌بێت، رێزم بۆ شیعه‌كان هه‌یه، ئه‌مه په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌و میكانیزمه هه‌یه داڕێژراوه.
كه‌واته چۆن ده‌توانرێت گۆڕانكاری درووست بێت، ئێمه ناتوانین ده‌ستمان هه‌بێت له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وه‌زیران، چۆن ئه‌و نیگه‌رانییانه درووستن.
خاڵێكی دیكه ئه‌وه‌یه كه ده‌گوترێت به‌هۆی ریفراندۆمه‌وه كێشه درووست ده‌بن، با روونی بكه‌مه‌وه، كێشه‌كان به‌هۆی ریفراندۆمه‌وه درووست نبێت،
به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌وه‌یه عێراق نه‌یتوانیوه چه‌ند شوێنێك بپارێزن و پێشمه‌رگه پاراستوویه‌تی و ئێستاش ئه‌وان نیگه‌رانن پێشمه‌رگه له‌و شوێنانیه، ئه‌گه‌ر عێراق توانیبای ئه‌و شوێنانه بپارێزێت پێشمه‌رگه نه‌ده‌چوو، به‌تایبه‌تیش ناوچه‌كانی ئێزدییه‌كان و كریستیانه‌كان.
ئه‌گه‌ر ئه‌وان لهوێبان و پارێزگاری‌یان كردبا، هیچ پێویستی نه‌ده‌كرد پێشمه‌رگه بچێت.
.png)
عێراق ده‌یتوانی ماده‌ی 140 جێبه‌جێ بكات، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یده‌توانی، به‌ڵكو نه‌یانده‌ویست ئه‌نجامه‌كه‌ی ببینن و كاری له‌سه‌ر بكه‌ن، عێراق شكستی هێنا ئه‌و مافه‌یان پێبدات، ئێستا ئێمه ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان پێده‌ده‌ین به پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌و شوێنانه بڕیار له چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن و رێز له بڕیاری ئه‌وان ده‌گرین.
ئه‌وان بڕیار ده‌ده‌ن چۆن ده‌ژین و چ رێگه‌یه‌ك هه‌ڵده‌بژێرین، ئێمه‌ش هاوكاری و پاڵپشتییان ده‌بین له هه‌ر هه‌ڵمه‌تێك كه هه‌بێت و چۆن بڕیار له چاره‌نووسی خۆیان ده‌ده‌ن.
له ده‌ستووری داهاتووی كوردستانیش ده‌نگی ئه‌و خه‌ڵكه ده‌بیسترێت و پاڵپشتی زۆریش پێكه‌وه ژیان و فره ره‌نگی و فره ئایینی ده‌بێت، كوردستان وه‌ك چۆن له رابردوو وا بووه، وڵاتێك كه ته‌واوی خه‌ڵكه جیاوازه‌كان سه‌ر به نه‌ته‌وه و ئایینه‌ی جیاوزه‌كان تێیدا ژیان، هه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌بێت.
كاتێك داعش بووه هه‌ڕه‌شه ئه‌وان چوونه كوێ؟ هاتنه كوردستان چونكه مێژووی ئێمه سه‌لماندوویه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كی لێبورده‌ین و پاڵپشتی له پێكه‌وه‌ژیان ده‌كه‌ین.
بۆیه ئهونیگهرانییانهی باس ده‌كرێن و ده‌ورووژێنرێن، پێموایه كه هیچ بنچینه‌و بنه‌مایه‌كیان نییه.
كوردستان تاكه شوێن بوو كه ئه‌مه‌ریكا لێیه‌وه سه‌رپه‌رشتی هێزه‌كه‌ی كرد و پێشڕه‌وی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كرد دژی داعش، ئێمه‌ش شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌ین.
ده‌بێت دڵنیایی ئه‌وه بده‌ینه خه‌ڵكی كوردستان وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆیه، دڵنیایی ئه‌وه‌ش بده‌ین، پارێزراون و ته‌واوی پێكهاته‌كانی مافهكانیییان بپارێزراوه.
ده‌بینین خه‌ڵك له ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پشتییان له سیسته‌می دیموكراسی كردووه و دامه‌زراوه‌ی ئایینی و توندڕه‌وی داده‌مه‌زرێنین ته‌نها كوردستان نه‌بێت و ماوه‌ته‌وه.
كوردستان تاكه شوێنه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دیموكراسی و ئابووری و ئاشتی و سه‌قامگیری تێدا بێته ئاراوه.
بۆیه داوای پاڵپشتی له ئه‌مه‌ریكا و هه‌موو تاكێك له ئێوه ده‌كه‌ین یاریمهتیدهرمان بن بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بین له‌وه‌ی كه ئه‌وه‌ی درووستمان كردووه ناڕووخێت، چونكه به‌بێ ئه‌وه هه‌موو شتێك رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه ده‌بێته‌وه.
جارێكی دیكه ده‌ڵێینه‌وه، ئێمه باوه‌ڕمان وایه ئێستا كاتێكی گونجاوه بۆ بڕیاری ئێمه و ئه‌وه كاتی ئێمه‌یه.