جۆزێف ئۆلمێرت:سەدەی دەوڵەتبوونی كورد

(جۆزێف ئۆلمێرت ) پرۆفێسۆر لە لێكۆڵینەوەكانی رۆژهەلاتی ناوەراست لە رۆژنامەی “ھیوف پوستدا ” دەڵێت بۆ ماوەی سەدەیەکە جەنگ و خەباتی رزگارێخوازی گەلی كورد بۆ سەروەریی نەتەوەیی بەردەوامی ھەبووە ، لە هەر چوار ولاتەکەدا زۆر بە میتۆدی نامرۆڤانە دژایەتی كوردیان دەكرد ، بە تایبەت لە تورکیا داکە ٢٠ میلیۆن کوردی تێدا دەژی و هەروەها لە عێراقدا كارەساتی گەورەیان بە سەر ھێنان بەڵام بە ھەموو ھێزو توانایان نەیانتوای شكۆی گەلی كورد و ھەستی نەتەوایەتی و ویستی سەربەخۆییان بشكێنن ، ئەمە وای كرد كە لە سالی ١٩٥٨ کە دیکتاتۆری ئەو کات (عبدولكەریم قاسم ) باسی دروستبوونی دەولەتی کوردیی- عەرەبی بكات ، ئەوەی جێی سەرنج و راستیشە كە لە سالانی ١٩٢٠ەوە تاکوو ئێستا یەک ھۆزی کوردیی نەتەوەیی سەرۆکایەتی خەباتی کوردی بۆ سەربەخۆیی کردوە، هەر چەند بە تەنیاش نەبوونە، توانیویانە زۆرترین جوگرافیا و جڤاكی كوردیان لەگەڵ بێت ئەوەش بارزانییەکانن، کە بۆ سالانێک لە لایەن شێخانی بارزان و سەركردەی ئەفسانەیی مەلا موستەفا بارزانییەوە سەرۆکایەتی کراون کە بابی مەسعود بارزانی سەرۆكی ھەرێمە ، بارزانیەكان پێشرەوی ھەموو شۆرش و ڕاپەڕینەكانی كوردیان كردووە بۆ سەر بە خۆیی ھاوكاری ھەموو شۆرش و جوڵانەوەكانی پارچەكانی تریش بوون ھەر لە ئاگری و سلەیمانی تا مەھاباد تێپەڕبوون بە ئاراس و ڕۆیشتنیان بۆ روسیا .
 
پرۆفیسۆر (جۆزێف ئۆلمێرت) دەڵێت لە داوی جەنگی (كەنداو) كویەتەوە وەرچارخانی گرنگ بۆ كورد دروست بوو ، سالی ١٩٩١ کاتێک ھاوپەیمانان ئەمریكا ناوچەی دژەفرینی بە سەر رژێمی سەدامدا سەپاند و دوای جەنگی ڕزگاركردنی عێراق لە سالی ٢٠٠٣کاتێک لە ناوچە کوردییە كانەوە ستراتیژی ئەمریكا و ھاوپەیمانان لەگەڵ كوردا یەكی گرت بە هەموو پلان و بیرۆکەکانەوە ھەرێمی كوردستانی عێراق بوو بە ناوچەیکی ئۆتۆنۆم ، هەر چەند لە ژێر سەروەریی عێراقدا بوو بەڵام لە دوای سالانێک لە شەری تایفی (مەزھەبی )لە عێراقدا كە سەری هەڵدا سەرەڕای پێشێلی دەستووری عێراق و بەندەكانی تایبەت بە شەراكەت و بودجە و كەركوك لەگەڵ ئەو جیاوازییە ئەتنیكی و كولتووری مەزنەی لە نێوان كورد و عەرەبدا ھەیە وای كرد كە کوردەکان لە فیدراڵی و نیمچە سەربەخۆییەوە بەرەو سەربەخۆیی نێو نەتەوەی و یەكجاری هەنگاو بنێن.
 
ئەو لێكۆڵەرە پێی وایە ئەنجامدانی رێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەنگاوێکی دیموكراسیانەی پەسەندە پرۆسەیەكی شارستانی مۆدێرن و سروشتییە کە ئەنجام بدرێت، چونكە عێراق خەنكاوی جەنگی مەزھەبی ١٤ سەدەیە پێوە دەناڵێنێت ، ھەرگیز ناتوانێت خۆیی رزگار بكات لەو گۆماوە خوێنە مێژوویە ، تا ماوەیەکی درێژتر ناتوانێ خۆیی وەک دەوڵەتێكی یەكگرتوو بەرجەستە بكات ، دەرفەت ھەیە بۆ كورد و دانیشتوانی كوردستان بە ھەموو ئەتنیك و ئاین و جیاوازییەكانیانەوە كار بۆ سەربەخویی بكەن چونكە لە رووی مۆراڵی و یاسای نێودەوڵەتیەوە زۆر گەنجاوە ، لەبەر ئەوە کوردەکان میللەتێکی جیاوازن و كوردستان جوگرافیایەكی ئارامی پێكەوەژیانی ھەموانە لە ڕووی ئیداریێەوە لە توانایان دا هەیە دەولەتی خۆیان هەبێ هەر چۆن لە سێ دەهەی رابردوودا دەریانخستووە ، ھەمووانیش دەزانن دژایەتی كردنی سەربازی ئەم ۆرسە گرنگەش ئەستەمە و شاكاندنی عەزیمەتی داعش لە لایەن پێشمەرگە ئەفسانەییەكانە باشترین بەلگەی داوەتە عێراق و ھەموو وڵاتانی ھەرێمی و دراوسێكانیان .
 
پرۆفیسۆر (جۆزێف ئۆلمێرت) لە كوتاییدا دەڵێت”مێژوو، ویژدان و سیاسەتی لۆژیكانە بریتییە لە پشتیوانی میللەتی کوردی قارەمان و جێنوسایدكراو بەرپرسیاریتیەكی جیھانی و سیاسی گرنگە رێگا بدەن ئەو مافەیان ھەبێت ئازادانە پراكتیزەی پرۆسەی رێفراندۆم بکرێ و ڕێگری نەجرێت لە دروستكردنی دەولەتێكی سەربەخۆ.
Back to top button