کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە هەولێر تەقییەوە

کەمێک پێش ئێستا دەنگێکی گەورە لە هەولێر بیسترا، زانییارییە سەرەتاییەکان باس لەوە دەکەن لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی تەقیوەتەوە.

عەزیز وەیسی، فەرماندەی گشییی زێرەڤانی  رايگەیاند، چەند کابینەیەکی کۆگای چەکی زێرەڤانی ئاگریان گرتووە و تەقیونەتەوە. گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێریش راگەیاند هیچ زیانێکی گیانی نییە.

شایەنی گوتنە, خواكوڕك بە دواداچوونی بۆ رووداوەكە كردووە سەرچاوەیەكی ئەمنی بە خواكوڕكی گوت رووداوەكە هیچ پەیوەندی بە كردەی تیرۆرەوە نیە, بەلكو بە هۆی ئاگركەوتنەوە كۆگاكە تەقیوەتەوە
Back to top button