كردنه‌وه‌ی یاریگای سلێمانی بۆ دژایه‌تی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌كارده‌هێنرێت

ماڵپه‌ری كه‌ناڵی ئێن ئارتی، ریكڵام بۆ گروپی نه‌خێر ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی پاڵپشتی بۆ نه‌خێری ریفراندۆم، له رۆژی كردنه‌وه‌ی یاریگای سلێمانی،ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه یانه‌كه ماوه‌یه‌كه نۆژه‌نده‌كرێته‌وه‌و له‌ئێستادا په‌یچ و مالپه‌ری فه‌رمی یاریگایه‌كه، بانگێشتی خه‌ڵك ده‌كات بۆ كردنه‌وه‌ی یاریگایه‌كه، له هه‌مان رۆژ و هه‌مان كاتژمێری ریكلامی گروپی شاسوار عه‌بدولواحید بۆ نه‌خێر له ئێستادا”.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه” له رۆژی 9ی 9ی 2017 گروپی نه‌خێر ده‌یه‌وێت له‌رێگای كردنه‌وه‌ی یاریگای سلێمانی و به‌كارهێنانی خه‌ڵكی وه‌رزشدۆستی یاریگایی سلێمانی به‌كاربهێنێت بۆ ریكلام كردن بۆ گروپی نه‌خێری شاسوارعه‌بدلواحید، وه‌ك له ریكڵامی گروپی نه‌خێر هاتووه كاتژمێر 5ی ئێواره ( رۆژی 9ی 9ی 2017) كه‌رنه‌ڤاڵی جه‌ماوه‌ری بۆ پاڵپشتی نه‌خێر بۆ ریفراندۆم به‌رێوه ده‌چێت، به‌ڵام ئه‌م كاته به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ر و په‌یچی فه‌رمی یاریگای سلێمانی، كردنه‌وه‌ی یاریگایه‌كه‌یه، كه له 9ی 9ی 2017 كاتژمێر پێنج ده‌كرێته‌وه”.
په‌یچ و ماڵپه‌ری یاریگای سلێمانی بانگێشتی وه‌رزش دۆستان ده‌كات، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی یاریگای سلێمانی، كاتژمێر 5 ی رۆژی 9ی 9ی 2017 ئاماده بن بۆ كردنه‌وه‌ی یاریگاكه، كه ماوه‌یه‌كی له‌ژێر نۆژه‌نكردنه‌وه دایه، به‌ڵام له‌هه‌مان رۆژ و له‌هه‌مان كاتژمێردا، گروپی نه‌خێر ریكڵام بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن گوایه كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری بۆ نه‌خێر ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌مه‌ش ده‌یانه‌وێت هاتنی وه‌رزش دۆستانی سلێمانی بۆ كردنه‌وه‌ی یاریگاكه، وه‌ك كاڵایه‌كی بازرگانی به‌كار بهێنن دژی به ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان”.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایه ئه‌و جۆڕه بازرگانه، یاری به‌خه‌ڵكی سلێمانی ده‌كات، ئه‌مه‌ش شایانی قبوڵكردن نیه و ئه‌مه یاری كردنه به‌خه‌ڵكی سلێمانی و وه‌رزشدۆستانی سلێمانی كه شایانی ئه‌و گاڵته پێكردن و بازرگانیه نیه كه شاسوار و تاقمه‌كه‌ی هه‌وڵی به‌كارهێنانی خه‌ڵكێكی وه‌رزشدۆست ده‌ده‌ن كه بۆ كردنه‌وه‌ی یاریگایه‌كه دێن به‌كاریان ده‌هێنن بۆ مه‌به‌ستی سیاسی و بازرگانی خۆیان”.