یه‌كێتی به‌كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌موو داواكاریه‌كان له په‌رله‌مان ده‌چێته واری كار له‌سه‌ر كردن

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه‌كانی دا له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستاندا له‌زاری ئاماده‌بوانی مه‌كته‌بی سیاسی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی یه‌كێتی، رایگه‌یاندووه، هه‌موو لایانه‌كان داواكاریان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری دۆخی سیاسی و ئیداری و ئابووری كوردستان، به‌ڵام تا په‌رله‌مان كارا نه‌كرێته‌وه، ئه‌وه هه‌ر قسه‌ی ناو به‌یاننامه و سه‌رشاشه‌كان ده‌بێت، چونكه به‌كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌بێت هه‌ماهه‌نگی بكرێت له‌گه‌ڵ حكومه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی باش پاشه‌كه‌وتی مووچه هه‌ڵگیرێت و كۆتایی پێ بهێنرێت”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌میانی كۆبونه‌وه‌ی دا له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی یه‌كێتی، له‌باره‌ی كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاندووه” پێویستە پەرلەمان کارابکرێتەوە و پرسە نەتەوەیی و چارەنووسسازەکان لەوێ بڕیار و یاسایان بۆ دەربكرێت هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی”لە هەلومەرجێكی هەستیاردا كۆبوونەوەیەكی گرنگ سازدەكەین و یەكێتی هەڵوێست و سیاسەتی هاوسەنگ و سەربەخۆ و روونی هەیە لەبارەی كۆی پرس و كێشەكانەوە”.
وه‌ك له راگه‌یاندراوی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی دا هاتووه، كۆسره‌ت ره‌سوڵ هه‌روه‌ها راشی گه‌یاندووه”پەرلەمان وەك دەزگایەكی نیشتمانیی گرنگ، كە بەدەنگی گەلی كوردستان هەڵبژێردراوە، پێویستە كارابكرێتەوە و پرسە نەتەوەیی،و نیشتمانیی و یاساییە گرنگەكان لەوێ بڕیار و یاسایان بۆ دەربكرێت”.
هه‌ر له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه له‌و باریه‌وه عومه‌ر فه‌تاح كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاندوو”لە دوو ساڵی رابوردودا یەكێتی بێ‌وچان هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكان و كاراكردنەوەی پەرلەمانی داوە، سەرئەنجامیش مەرجەكان بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان هەڵگیران، هه‌روه‌ها گوتیشی”پێویستە ریزبەندی بۆ ئەركە نیشتمانییەكان و چارەسەركردنی كێشەكان بەپێی بەرژەوەندی باڵای گەلی كوردستان دابنێن و پێویستە كاراكردنەوەی پەرلەمانیش پێش ئەركەكانی دیکە بخرێت، هه‌ر به‌پێی راگه‌یاندراوی كۆبوونه‌وه‌كه” عومەر فەتاح ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە، كە یەكێتی رێکكەوتنی لەگەڵ پارتی كردبێت بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان .
هه‌ر وه‌ك له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه حاكم قادر حه‌مه‌جان، كارێگری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌باره‌ی په‌كخستنی په‌رله‌ماندا، رایگه‌یاندووه، پەكخستنی پەرلەمان بووە هۆی چەقبەستنی پرۆسەی سیاسی و لە سەرەتاوە تاوەکو ئێستاش پەكخستنی پەرلەمان بەكارێكی نایاسایی، ناسیاسی و نادیموكراسی دەزانین، ئێستاش لەگەڵ ئەوەدا نین پەرلەمان بۆ یەك دانیشتن كارابكرێتەوە، پێویستە پەرلەمانی ئەركی خۆی یاسادانان و چاودێریكردنی كاروبارەكانی حكومەت و بڕیاردان لەسەر پرسە نیشتمانییە گرنگەكان رابپەڕێنێت”.
حاكم قادر گوتوویەتی “كاراكردنەوەی پەرلەمان، هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری پاشەكەوتی مووچە، ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان لەوادەی خۆیدا، پاككردنەوەی تۆماری لیستی دەنگدەران و ئەنجامدانی ریفراندۆم وەك ئامرازێك بۆ هێنانەدی سەربەخۆیی بە كۆدەنگی نیشتمانیی و یاسایەك لە پەرلەمانی كوردستان سیاسەت و هەڵوێستی یەكێتی بووە پێش لایەنەكانی دیکە و لە نەخشەڕێگەو راگەیێندراوەکاندا بە وردی باسكراوە”.