چۆن ورگت بچووک دەکەیتەوە ئاسانترین رێگا

 
ئەو کەسانەی کێشی لەشیان زۆرە و ورگیان گەورەیە، چەندین ڕێگا بۆ دابەزاندنی کێشی لەشیان دەگرنە بەر، بۆ ئەوەی بە ئاسانیش کێشی لەشت دابەزێت و ورگت بچووک بێتەوە، ئەم خاڵانە ڕەچاو بکە:
1 – ڕۆژانە خواردنە ڕیشاڵییەکان بخۆ، بۆ نموونە: گوێز، فستق، مۆز، پرتەقاڵ و شلیک، ئەمەش بەھۆی ئەوەی، ئەو خواردنانە یارمەتیی سیستەمی ھەرسکردنی خۆراک دەدەن و زووتر خواردنەکان لەنێو گەدەی مرۆڤدا، ھەرس دەکەن.
2 – ڕۆژانە بادەم (باوی) بخۆ، لە توێژینەوە زانستییەکاندا دەرکەوتووە، کە بادەم یارمەتیدەرێکی سەرەکیی ئەو کەسانەیە، کە دەیانەوێت کێشی لەشیان دابەزێنن و ورگیان بچووک بکەنەوە، ھەروەھا سوودی زۆریشی بۆ تەندروستیی مرۆڤ ھەیە.
3 – پێویستە ڕۆژانە وەرزش بکەیت، وەرزش یەکێکە لە باشترین ڕێگاکانی دابەزاندنی کێشی لەش، بۆیە پێویستە کاتێکی ڕۆژانەت بۆ وەرزش دابنێیت.
Back to top button