کام بەشەی سەرت دەهێشێت؟ لێرە چارەسەرەکەی بخوێنەرەوە
ئەمەی خوارەوە ٤ جۆری بەربڵاوی سەرئێشەیە کە زۆرێکمان توشمان دەبێت، دەتوانیت لەگەڵیدا چارەسەرەکەی بخوێنیتەوە:
١- سه‌رئێشه بە به‌رده‌وامی: سه‌رئێشه‌ی به‌رده‌وام گه‌رچی كه‌میش بێت به‌ربڵاوترین جۆری سه‌رئێشه‌یه كه به‌وته‌ی دكتۆره‌كان زۆرجار هۆكاره‌كه‌ی ناڕونه‌و به‌هۆی بونی مه‌شروبی كحولی له خوێن و شوكبونه‌وه‌ی جه‌سته‌و كه‌مئاوی و هه‌ڵسوكه‌وتی رۆژانه‌ی وه‌ك زۆر به‌سه‌رپێوه بون یاخود دانیشتن له‌به‌رده‌م كۆمپیته‌ر هۆكاره‌كانیه‌تی و كه‌می كافاینیش له جه‌سته‌دا هۆكارێكی دیكه‌ی سه‌رئێشه‌ی به‌رده‌وامه.
٢- سەرئێشەی نێوان سه‌ر و چاو : ئه‌م جۆره ئازاره زیاتر به‌هۆی قه‌له‌قیه‌وه دروستده‌بێت و زۆر جار به سه‌رئێشه‌ی قه‌له‌قیش ناوده‌برێت، به‌ڵام گه‌ر ئازاره‌كه ته‌نها نێوان سه‌ر و یه‌ك لای چاوت بێت ئه‌وا به سه‌رئێشه‌ی نیوه‌ی ناوده‌برێت كه هۆكاره‌كه‌ی زیاتر به‌هۆی ماندوبونی چاوه‌وه‌یه جا به خوێندنه‌وه‌ی زۆر یاخود به‌كارهێنانی كۆمپیته‌ر بێت.
٣- سه‌رئێشه‌ی سەرمابوون: ئه‌م سه‌رئێشه‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌وه دروستده‌بێت كه مێشك بڕێكی زۆر له سه‌رمای پێده‌گات و به‌هۆشیه‌وه توشی ئازار ده‌بین، به‌ڵام ئه‌م جۆره له سه‌رئێشه كورته‌و درێژخایه‌ن نییه.
٤- سەرئێشەی نیوەی: ئه‌م جۆره له سه‌رئێشه نیوه‌ی سه‌ر ده‌گرێته‌وه كه زیاتر به‌ههۆی ماندوبونی جه‌سته‌ی و كاركردنی له ڕاده‌به‌ده‌ر یاخود ماندوبونی ده‌رونیه‌وه دروستده‌بێت و یه‌كێكه له باوترین جۆره‌كانی سه‌رئێشه.