دبلۆماتكارێكی ئه‌مریكا هۆشداری ده‌دات كه قاسم سلێمانی هانی حشد ده‌دات هێرش بكه‌نه سه‌ر كه‌ركووك
زالمای خه‌لیل زاد بالیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له عێراق له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی تویته‌ر له تویتێكی دا رایگه‌یاند”فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لە عێراقە و هانی حەشدی شەعبی دەدات هێرشبکاتە سەر کەرکووک”.
هه‌روه‌ها باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا لە عێراق لە توویتەری خۆی رەخنە لە ئێران دەگرێت و بەوە تۆمەتباری دەکات داوا لە حەشدی شەعبی دەکات هێرش بکاتە سەر کوردستان. دەشڵێت “ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕ لە نێوان هێزەکانی عێراق و کوردستان لەزیادبووندایە”.
خەلیلزاد هه‌روه‌ها له تویته‌كه‌ی دا ده‌شلێـ”داوا دەکات واشنتن بێهەڵوێست نەبێت و دەڵێت، رۆڵی راستەوخۆی ئەمریکا پێویستە بۆئەوەی رێگە لە پێکدادان بگرێت”.