پازدە فڕۆكەی هاوپەیمانان بە ئاسمانی كەركووك دەسورێنەوە
دوای ئەوەی حەشدی شەعبی بڕیاری دا كە ئەمشەو هێڕش بكاتە سەركوردستان, تا ئێستا هیچ جموجۆلێكی سەربازی نەبووە پێشمەرگەش لە سەنگەرەكانی خۆی قایم كردووە بۆ رووبەروونەوەی هەر دەست درێژیەكی حەشدی شەعبی.
خواكوڕك لە سەرچاوەیك زانیویەتی كە 15 فرۆكەی هاوپەیمانان بە ئاسمانی كەركووك و ئەو ناوچانە دەسورێنەوە كە حەشدی شەعبی هێزێكی زۆری لێ كۆكردۆتەوە.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی فڕۆكەكان زۆر بە نزمی بەسەر هێزەكانی حەشدی شەعبیدا دەسوڕێنەوە كە لە ئێستادا ئەركیان تەنها چاودێری كردنی جموجۆلە نا ئاساییەكانی پێشوتری حەشدی شەعبی, هەروەها زانیارمان هەیە كە هاوپەیمانان رایانگەیندووە كە هەر جولەیەكی حەشدی شەعبی ببینرێت بە ئاراستەی داگیركردنی كوردستان, ئەوا فڕۆكەكانی هاوپەیمانان لێان دەدەن.