بەبەڵگەوە خواكوڕك رێكەوتنی نه‌وتی هێرۆ و مالیكی و نەوشێروان ئاشكرا دەكات

خواكوڕك

بەگوێرەی بەڵگەنامەیەك كە دەستی خواكوڕك كەوتووە، رێكەوتنی هێرۆ و مالیكی و نەوشێروان لەسەر نەوتی كەركووك ئاشكرا دەبێت كە لە رۆژی 22ی 8ی 2016 له‌ رێگه‌ی نوسراوێكه‌وه‌ دابه‌شكاری له‌نه‌وتی كه‌ركوك ئه‌نجامدراوه‌. خواكوڕك به‌ڵگه‌نامه‌كانی ده‌ستكه‌وتووه‌ و به‌شێكیان به‌ زمانی كوردی بڵاوده‌كاته‌وه‌‌،

دەقی بەڵگەنامەكە بەكوردی

به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كان بەم شێوەیە نووسراوەكە بۆ وەزارەتی نەوتی عێراق هاتووە.

رۆژی 22/8/2016 به‌ژماره‌ ع/ 96/ 60781 نوسراوێك لەلایان كۆمپانیای نه‌وتی باكوور كه‌ (سەفا عەبدولرحمان ئەحمەد) یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی واژۆ كراوە و بەرزكراوەتەوە بۆ وەزارەتی نەوتی عێراقی.

بۆ وەزارەتی نەوت\ فەرمانگەی هونه‌ری

بابەت\ سه‌رفكردنی نەوتی كەركووك

ئاماژە بە رێنمایە مەركەزیەكان تایبەت بە سه‌رفكردنی نەوتی كەركووك، وە دابەشكردنی بەسەر ئەو لایانانەی كە لەخوارەوە هاتووە.

پاڵاوگەی كەركوك: (30) هه‌زار به‌رمیل/رۆژ

یەكەم: پالاوگەی كەركوك (30) ب/ر

دووەم: كارەبای قودس (25) هەزار ب/ر

سێهەم: پاڵاوگەی كات (دوكان) (20) هەزار ب/ر

چوارەم: هەناردەكردن بۆ ئێران (لەرێی سلێمانیەوە) (30) هەزار ب/ر

كۆی گشتی دەكاتە: (105) بەرمیل لە رۆژێكدا.

ئەو بەرهەمەی كە ئێستا لەبەردەست دایه‌ كێڵگه‌كانی كۆمپانیا (165) هەزار ب/ر.

ئەوەشی كەماوە هەناردە بكرێت بۆ جیهان لەرێگای هەرێمەوە، لە سنوری (60) هەزار بەرمیل لەرۆژێكدا.

تایبەت بەهەڵگرتنی نەوت دەمانەوێت ئەم خاڵانە روونكەینەوە:

1- ئەو ووزەی كە بۆ هەڵگرتن لەبەردەست دایە لە كۆمپانیاكەمان، لەوێسگەی هەڵگرتنی (ك/1) له‌ سنووری (40 بۆ 45) هەزار ب/ر، لەو رێگایەوە دەتوانین بە دابین كردنی سووتەمەنی بۆ كارەبای قودس و پاڵاوگەی كات (دۆكان) لەسنوری 45 هەزار بەرمیل لەرۆژێكدا.

2- هەروەها درێژكردن و هەناردە كردنی نەوت بۆ ئێران لەرێگای سلێمانیەوە، كۆمپانیای بۆڕی نەوتیەكان، لەرێگای خەزانی كەركووك الحدیث، لەسنوری (30) هەزار ب/ر، لەرێگای وێسگەی (ع ت\1)، لەم حاڵەتەیە ناتوانین نەوتی خاو هەڵگرین (ج الجنوبیە) لەبەرئه‌وه‌ی یەك بۆری هەیە، لەكۆمپانیاكەوە بۆ كۆگای (كەركووك الحدیث).

داواكارین كە سەرنج بدەن، لەگەڵ رێزدا.

به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ كۆمپانیای نه‌وتی باكوور رۆژانه‌ له‌ سنووری 165 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ رێگه‌ی ته‌نكه‌ر و بۆری نه‌وتی سلێمانی – ئێران (كه‌ هێلێكی نه‌وتی خه‌یاڵیه‌) ره‌وانه‌ی ئێران ده‌كات. و بڕێكیتر كه‌ به‌ 60 هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا به‌ رێگه‌ی بۆڕی نه‌وتبه‌ری كوردستان ره‌وانه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهان ده‌كات.

بەپێی ئەو رێكەوتننامەیەی كە لەنێوان هێرۆ و مالیكی و نەوشێروان كراوە، لە بەشی روونكردنەوەی بەڵگەنامەكە لە خاڵی یەك داهاتووە، رۆژانە (40 بۆ 45) هەزار بەرمیل لەرۆژێكدا بۆ كارەبای قودس خه‌رج بكرێت، لەكاتێكدا ئەو كارەبایە بە نەوتی سپی كار دەكات. ئەو رێژە نەوتیە هیچ سودێكی بۆ ئەو ویستگەیە نابێت چونكە ئەو نەوتە لەنەوتی بەكارهێنەری ویستگەی كارەباكە زۆر جیاوازە، ئامانج لێی شاردنەوە و فرۆشتنیەتی لەژێر ناوی دابین كردنی بۆ كارەبای قودس.

لە خاڵی یەكەمی بەشی روونكردنەوەی ئەو بەڵگەنامەیەدا هاتووە، پاڵاوگەی كات (دۆكان) كە هی بزووتنەوەی گۆڕأن و نەوشێروان مستەفایە، رۆژانە 45 هەزار بەرمیل نەوتی بۆ خه‌رج بكرێت، لەكاتێكدا هێشتا ئەو پاڵاوگەی بزوتنەوەی گۆڕان و نەوشێروان مستەفا تەواو نەبووە.

لە خاڵی دووەمی روونكردنەوەی ئەو بەڵگەنامەیەدا هاتووە، سپاردنی ئامادەكردن و رێكحستنی هەناردەكردن بو ئێران لە رێكەی سلێمانیەوە بۆ كومپانیای هێڵی نەوتی لە رێگای پاڵاوگه‌ نوێیەكانی (مستودع)كەركوكەوە, و لە سنووری (30) هەزار ب/ی لەڕێگای وێستگەی(ع ت/1), و لەم حاڵەتەشدا نابیت (هەڵمی شل) مكسفات , بۆ زانیاری باربكرێت لە (ج باشوور) بۆ دەستخستنی یەك هێڵی گواستنەوە لە كۆمپانیاكەمان بۆ كۆگا نوێیەكانی كەركوك. لەم خاڵەدا پشت بە بۆری نەوتی گواستنەوەی دەبەستێت لە سلێمانیەوە بۆ ئێران. (لەكاتێدا هیچ بۆریەك لەئارادا نیە، هیچ بۆریەك بوونی نیە لەواقیع دا و تەنها هەڵمەتی راگەیاندنی یەكێتی و گۆڕان لەو ماوەیە بەشێوەی گوماناوی باسیان كردووە).

لەكۆی ئەو دوو خاڵەی روونكردنەوەی ئەو بەڵگەنامەیەدا،120 هەزار بەرمیل نەوت، رۆژانە لەژێر ناوی پاڵاوگەی نەوت و كارەبای قودس و بۆری نەوت، دابەش دەكرێت بەسەر یەكێتی و گۆڕان لەو نێوەندە دا هیچ داهاتێك ناگەرێتەوە بۆ شاری كەركووك.

ئەو بەڵگەنامەیە ئەوە دەردەخات ئەو 120 هەزار بەرمیلە لەرێگای فێڵی یاسایی لەوەزارەتی نەوتی عێراق كراوە بۆ بردنی ئەو نەوتە لەلایان یەكێتی و گۆڕان، بۆ ئەوەی لەژێر ناوی پرۆژەی وەهمی و پاڵاوگەی وەهمی، نەوتەكەی كەركووك لەسەر یەكێتی و گۆڕان دابەش بكرێت.

شێوازی دابەشكاریەكەی نەوتی كەركووك لە سەر یەكێتی و گۆڕان بەشێوەی پاڵاوگە و كارەبای قودس و بۆری نەوتەكەی نێوان سلێمانی و ئێران دیاری كراوە، 45 هەزار بەرمیل لەرۆژێك بۆ گۆڕان و 40 بۆ 45 هەزاری تر لەرۆژێكدا بۆ یەكێتی بەڵام دیار نیە 30 هەزار بەرمیلەكەی تر كە لەژێر ناوی گواستنەوەی بۆ ئێران لەرێگای بۆری نەوتی خەیاڵی سلێمانی و ئێران، چۆن دابەشی سەر یەكێتی و گۆڕان كراوە.

324234242342424
بەڵگەنامەكە بەهەردوو زمان ، بەڵگە كوردیەكە تەرجەمە كراوە
123421432424234
بەڵگەنامەی رێكەوتنی نێوان هێرۆ و نەوشێروان و مالیكی
Back to top button