سه‌رۆك بارزانی: سەپاندنی ئەمری واقع بە زەبری زۆر و چەك و خیانەت قابیلی قبوڵ نییە

له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌ هه‌ولێر سه‌رۆك بارزانی رایده‌گه‌ێنێت” كە سەپاندنی ئەمری واقع بە زەبری زۆر و چەك و خیانەت قابیلی قبوڵ نییە و ئەم دۆخەی ئێستا كاتییە و هەتا سەر نابێت”.

ئه‌مرۆ 28ی 11ی 2017 له‌ سه‌ڵاحه‌دین سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ ئەنجوومەنی سەركردایەتیی هەولێر و بەرپرس و كارگێڕانی لق و ناوچەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سنووری پارێزگای هەولێر و ئەندامانی پارلەمان و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا و ژمارەیەك بەرپرسی سیاسی و ئیداریی پارێزگای هەولێر كۆبۆوە، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بە تێروتەسەلی باسی لە دوا پێشهاتە سیاسییەكان و ریفراندۆم و قۆناغی دوای ریفراندۆم كرد و وردەكاریی رووداوەكانی كەركووك و ئەو خیانەتەی شیكردەوە كە لەبەرامبەر گەلی كوردستان و كەركووك و ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ئەنجام درا.

سەرۆك بارزانی لە درێژەی وتەكانیدا جەختی لەوە كردەوە كە هەمیشە دیالۆگ و دانوستاندن و چارەسەری ئاشتیانە و دەستووری بژاردەی گەلی كوردستان بووە و پێشێلكردنی بەردەوامی دەستوور و نەهێشتنی شەراكەت لە لایەن حكوومەتەكانی عێراق وایكردووە كە ئەو بارودۆخە بێتە كایەوە، گوتيشى: ئێستایش حكوومەتی هەرێم ئامادەی دانیشتن و دیالۆگە لەگەڵ بەغدا و ئەوەی پێویستە بۆ ڕێگەخۆشكردن بۆ دانوستاندن ئەنجامی داوە و سەرگرتنی ئەو پڕۆسەیە دەمێنێتەوە سەر حكوومەتی بەغدا كە واز لە مەرجە تەعجیزییەكانی بهێنێت.

Back to top button