ئۆفه‌رێكی نوێ له‌ كۆمپانیایی كۆڕه‌ك تیلیكۆم بۆ به‌شداربووانی

له‌ ئاگاداری نامه‌یه‌كدا كۆمپانیایی كۆره‌ك تیلیكۆم، به‌شداربوانی تۆڕه‌كه‌ی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌، كه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی فراوانتر ده‌كات، بۆ گه‌یاندنی خزمه‌تی زیاتر به‌ به‌كارهێنه‌رانی تۆره‌كه‌.

کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم، ئۆفەرێك به‌ناوی (دەبڵ باڵانس) بۆ بەشداربووانی كاراكردووه‌ به‌جۆرێك ئەگەر ھەر بەشداربوویەکی کارتی 10 ھەزاری و بەرەو سەرەوە داخیل بكات کارتەکەی دەبڵ دەبێت .

ئۆفه‌ره‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌: ئەگەر 10 ھەزار داخل بکەیت، 20 ھەزار داخیل مۆبایلەکەت دەبێت، ئەگەر 15 ھەزار داخیل بکەیت، 30 ھەزار داخیل دەبێت، به‌ڵام كارته‌كه‌ بەشێوەی بۆنووس زیاد دەبێت نه‌ك بەشێوەی کارتی ئاسایی .

ئه‌وه‌ی زانراوه‌” واتا ئەگەر 15 ھەزارت داخیل کرد، راسته‌وخۆ 15 هه‌زار دینارت بۆ زیاد دەبێت و دەبێتە 30 ھەزار، 15 ھەزارە زیادەکە تەنیا بۆ ماوەی 10 ڕۆژ کار دەکات، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئۆفه‌ره‌كه‌ به‌شێوه‌ی ئۆتۆماتیكی كارده‌كات و ته‌نها پێویسته‌ ئه‌و كارته‌ی ده‌یكڕیت له‌سه‌رووی 10 هه‌زاره‌وه‌ بێت.

Back to top button