عه‌بادی له‌باره‌ی گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر چی گوت
پاش بڵاو كردنه‌وه‌ی بابه‌تێكی (عبدالامیر یارالله) له‌باره‌ی گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و داواكاریه‌كانی چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌ك له سلێمانی له‌باره‌ی به‌رده‌وام بوونی هێرشه‌كانی میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی، ده‌لێت پاش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیم بهعهبادیهوه كرد، سه‌رۆكوه‌زیران به‌منی راگه‌یاند، ئه‌وانه وه‌فایان بۆ گه‌ل و خاكی خۆیان نیه چۆن بۆ عێراق هه‌یانه”.
فهریف روكن عبدالامیر یارالله له باره‌ی رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر چه‌ند راستیه‌ك ئاشكرا ده‌كات و دهنووسێـ” ئه‌و گروپه‌ی یه‌كێتی كه به‌نهێنی ڕێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئێمه كردبو بۆ ته‌سلیم كردنی شاری كه‌ركوك !، داواكاری قورس و نابه‌جێ و سه‌یریان هه‌بوو، داوایان ده‌كرد هه‌ر ئه‌و ڕۆژه له ١٦ ئۆكتۆبه‌ر هێرش بكه‌ینه سه‌ر هه‌ولێر و دهۆك و زاخۆ ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو ده‌زگا حزبی و حكومییه‌كان هه‌رێمی كوردستان بگرین”.
هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” جێگه‌ی سه‌رسوڕمان بوو كاتێك گه‌یشتینه ناو كه‌ركووك هه‌ندێك له په‌رله‌مانتاره كورده‌كان له به‌غدا و هه‌ندێك له به‌رپرسی باڵای حزبه‌كان له سلێمانییه‌وه به ته‌له‌فۆن داوایان له‌من و له باقی سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كرد و ده‌پاڕانه‌وه بۆئه‌وه‌ی هێرشه‌كانمان ڕانه‌وه‌ستێت هه‌تا ده‌گه‌ینه ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل، منیش له‌وه‌ڵامدا ووتم: ئه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نییه و ناكرێت له‌هه‌مانكاتدا خه‌ڵكێكی زۆر ئاواره و زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن، یارالله گوتوویه‌تی: به‌ڕاستی سه‌یره چۆن ده‌بێت كورد خۆی داوا بكات وڵاته‌كه‌ی بڕوخێت و خه‌ڵكه‌كه‌شی ئاواره بكرێت”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازیه‌ی عێراق ده‌شلێـ”له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هه‌ر ئه‌وكات په‌یوه‌ندیم به حه‌یده‌ر عه‌بادی كرد و عه‌بادیش له‌وه‌ڵامدا گوتی: ئه‌و كوردانه وه‌فایان بۆ گه‌ل و خاكه‌كه‌ی خۆیان نییه، چۆن وه‌فایان بۆ عێراق ده‌بێت؟! هه‌ر بۆیه له‌دوای ئه‌م ڕووداوه به‌غداش ئه‌م گروپه خائین و خۆفرۆشانه‌ی كوردستانی ئیهمال كرد و حیسابی هیچی بۆیان نه‌كرد