هێزی زیاتر ئه‌مریكا ره‌وانه‌ی سلێمانی كرا
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، له ئێستادا هێزێكی زیاتر ره‌وانه‌ی شاری سلێمانی كراوه، كه پێشتر سه‌ربازگه‌یه‌ك له شاری سلێمانی له‌لایان ئه‌مریكاوه دروست كرابوو، به‌ڵام بۆ فره‌وان كردنه سه‌ربازگه‌ی ئهمریكیهكه له شاری سلێمانی ئێستا هێزێكی زیاتر ره‌وانه‌ی سلێمانی كراوه”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه بریاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا، هێزه‌كانی ئه‌مریكا، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژمووی باڵاده‌ستی ئێران له‌سه‌ر سلێمانی و شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، بنه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازی له هه‌ڵه‌بجه بكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌پێناو پاراستنی كوردستان بهیهكپارچهی، لاواز كردنی ئه‌و هێزانه‌ی كه راسته‌وخۆ بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران كار ده‌كه‌ن له سلێمانی”.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه چه‌ندین جار ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه كه ئه‌وان پاڵپشتی كوردستانێكی به‌هێزی یه‌كگرتوو له‌ناو عێراقی یه‌كپارچه ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌م داواكاریانه‌ی ئه‌مریكا هه‌م له‌لایان حكومه‌تی مه‌ركه‌زی عێراق كاری پێناكرێت و لهدژیهتی، وه هه‌م له‌لایان باڵی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و گۆڕان و كۆمه‌ڵ به‌دیاری كراوی كار له‌سه‌ر پارچه كردنی كوردستان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی دا ده‌كه‌ن،
هه‌روه‌ها پێشتر له‌راپۆرتی فه‌رمی كونسووڵی هه‌ولێر بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له‌باره‌ی به‌ره‌و پێشووه چوونی ته‌واو كردنی كاره‌كانی گه‌وره‌ترین بینایی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مریكا، كه له راپۆرته‌كه دا ئاماژه به‌وه كراوه، كه ئه‌م بینایه به‌ناوی باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌كوردستان ناوی هێنراوه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه دهستهواژوهی بالیۆزخانه له مه‌ركه‌زی ده‌وڵه‌ت دایه، به‌ڵام كونسوڵ خانه له‌شار و ههرێمهكاندایه، به‌ڵام له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به بالیۆزخانهكراوه له هه‌ولێر به‌م پێیه بێت ئه‌مریكا به‌كردنه‌وه‌ی بالیۆزخانهكهی له‌هه‌ولێر وه‌ك له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه، وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كوردستان ده‌كات له ئاینده دا”.