تەقینەوەکەی بەغداد ۱۲۱ قوربانی لێکەوتەوە

 
به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ته‌قينه‌وه‌يه‌ك له‌ ساحه‌ى ته‌يه‌رانى باب شه‌رجى به‌غداى پايته‌خت روويدا و، نزيكه‌ى 121 كه‌سى كرده‌ قوربانی.
 
ليوا سه‌عد معه‌ن وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق ئاشكرايكرد، ته‌قينه‌وه‌كه‌ كرده‌وه‌يه‌كى تيرۆرستيانه‌ بووه‌، به‌هۆى دوو خۆكوژه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌.
 
سه‌رچاوه‌ پزيشكييه‌كان رايانگه‌ياند له‌ ئه‌نجامى ته‌قينه‌وه‌كه‌ى ئه‌م به‌يانييه‌، 26 كه‌س كوژراو 95 كه‌س بريندار بوون، كه‌ برينى هه‌ندێكيان قورسه‌.
Back to top button