سه‌رۆك بارزانی: هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری سه‌ربه‌خۆی كوردستان نابین

له‌ دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی بی بی سی به‌ریتانی ” سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی” رایده‌گه‌ێنێت” كه‌ هه‌رگیز په‌شیمان نیه‌ له‌ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و سێ ملیۆن كه‌س ده‌نگی پێداوه‌، ده‌شلێـ، هه‌رگیز ده‌ست به‌رداری سه‌ربه‌خۆی كوردستان نابین، ده‌شلێـ” ریفراندۆم ده‌نگی سێ ملیۆن مرۆڤه‌ كه‌ ده‌نگی خۆیان به‌ئازادانه‌ دا”.

هه‌ر له‌ دیمانه‌كه‌ دا مه‌سعود بارزانی له‌باره‌ی ئۆپراسیۆنی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین راشی گه‌یاند” ئیمە زۆر نیگەرانین وهیوادارین بە زووترین کات کۆتایی پێ بێت چونکە هیچ کێشەیەک بە شەڕ چارەسەر ناکرێت هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ناردنی پێشمه‌رگه‌ بۆ عه‌فرین ده‌شلێـ” ناردنی هێزی پێشمەرگە کێشەکە چارەسەر ناکات. باشترین هاوکاری ئەوەیە کە هەموو هەوڵێک بدەین بۆ وەستاندنی ئۆپەراسیۆنەکە.

سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی ریفراندۆم ده‌شلێـ” من پێشتریش گوتوومە کە هەرگیز پەشیمان نیم و دووپاتیشی دەکەمەوە کە پەشیمان نین لە دەنگدانی 3 ملیۆن کەس. بەلای منەوە ریفراندۆم سەرکەوتوو بوو. 93% خەڵکی کوردستان دەنگیان بە بەڵێ دا، له‌باره‌ی پرسیارێكدا كه‌ بی بی سی له‌ بارزانی ده‌كات له‌باره‌ی شكه‌ستی ریفراندۆم  سه‌رۆك بارزانی ده‌لێـ”من ئەوە بەڕاست نازانم کە هێندێک کەس بڵێن ئەوەی روویدا بە هۆی ریفراندۆمەوە بوو. ئەو کێشانەی هاتە پێش لە 2014 و پێش شەڕی داعش دەستیان پێکرد، هەر لە بڕینی بودجەوە پاشان شەڕی داعشی بەسەرداهات و نزیکەی دوو ملیۆن ئاوارە و پەنابەر روویان لە کوردستان کرد کە ئێمە بەتەنیا رووبەڕووی ئەو کێشانە بووینەوە. زۆرینەی خەڵکی کوردستانیش لەگەڵ ئەم بۆچوونەن. ئیتر بۆچی ناوی بنێین شکست، هه‌روه‌ها سەرۆک بارزانی ده‌شلێـ” جارێ ئەنجامدانی ریفراندۆم تاوان نییە. میللەتێک ویستی بەشێوەیەکی ئاشتيیانە و دیموکراتیانە گوزارشت لە رای خۆی بکات. ئەوانەی کە گوتیان کاتەکە بۆ ریفراندۆم گونجاو و باش نییە, هیچ ئەڵتەرناتیڤ و کاتێکیان بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم پێشکەشی ئێمە نەکرد. هیچ بەدیلێکی قەناعەتپێکەریان نەبوو بۆ خەڵکی کوردستان. ئێمە ریفراندۆم بە تاوان نازانین بەڵکو پیادەکردنی دیموکراتیانەی مافی میللەتێکە”.

له‌باره‌ی كه‌ركووك و ناوچه‌كانی تری داگیركراو، سه‌رۆك بارزانی ده‌لێـ” من بە هەڵەی نازانم و لێشی پەشیمان نیم. ئەوەی لە کەرکووکیش روویدا بەهۆی خیانەت بوو لەناو کورد. من پێشی ریفراندۆمیش گوتوومە کە کەرکووک پێویستە شاری پێکەوەژیانی نەتەوەیی و مەزهەبی بێت و ئێستاش هەر لە سەر ئەو رایەم، هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی ده‌شلێـ”پێش ریفراندۆمیش باسی ئەو ناکۆکییانە دەکرا, بەڵام لە راستیدا 93% خەڵکی کوردستان دەنگیان بە (بەڵێ) دا لە ریفراندۆم. خەڵکێکی زۆر بە شداریان لە ریفراندۆمدا کرد. ئەو خەڵکانەی ئێستا گلەیی لە سەرکردایەتی کورد دەکەن پێشتریش هەر گلەییان هەبوو. میللەتێکیش داوای ئازادی و سەربەستی بکات بێگومان دەبێت باجیش بدات. ئەگەر خیانەتی گرووپێکی کوردیش نەبووایە, ئەو رووداوانە روویان نەدەدا. هەروەها لە دەستووری عێراقیشدا هاتووە کە پابەندبوون بەو دەستوورە یەکپارچەیی خاکی عێراق دەپارێزێت، سەرۆک بارزانی هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” ریفراندۆم بڕیاری حیزبێک و شەخسێک و لایەنێک نەبوو. بڕیاری تێکڕای حیزبەکانی کوردستان و پەرلەمانی کوردستان بوو لە ساڵی 2014. هەموو حیزبەکانیش لە گەڵیبوون. لەوانەیە هێندێک کەس لەگەڵی نەبووبن, بەڵام کەس نەهات بڵێ من دژم. ئەوەی لە کەرکووک روویدا خیانەتی تاقمێک بوو. ئەگینا هەموو سەرکردایەتی پارتە سەرەکییەکان هاوبۆچوون بوون لە سەر ریفراندۆم.

سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كێ خیانه‌تی كردووه‌ و ده‌شلێـ” خەڵکی کوردستان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەزانن ئەوانە کێن.

سەرۆک بارزانی له‌باره‌ی ده‌نگۆی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ كۆنترۆڵكردنی نه‌وت و ده‌سه‌ڵات بووه‌، ده‌لێـ” 93% خەڵکی کوردستان دەنگیان بۆدا ئیتر خەڵکی چی دەڵێن دەربارەی ریفراندۆم گرنگ نییە، هه‌روه‌ها سەرۆک بارزانی ده‌شلێـ” ئێستا دانوستان بەردەوامە. کەرکووک و ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کە ئێستا داگیرکراون پێمانوایە بە گفتوگۆ و دانوستان چارەسەر بکرێن، په‌یامنێری دیمانه‌كه‌ی بی بی سی به‌ریتانی پرسیاری له‌باره‌ی كه‌ركووك له‌سه‌رۆك بارزانی ده‌كات و پێی ده‌لێت كه‌ركووك داگیركراوه‌، ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ده‌لێت به‌لێ داگیركراوه‌”.

له‌باره‌ی گه‌یشتن به‌ رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ  عێراق سه‌رۆك بارزانی ده‌شلێـ”تا ئێستا دانوستان بەردەوامە و هیوادارم بگەینە رێککەوتنێکی هاوبەش. بەڵام بە هیچ شێوه‌یەک سیاسەتی خۆسەپاندن و سەپاندنی ئەو واقیعەی ئێستا هەیە قبوڵ ناکەین، هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی شكه‌ستی دانووستاندن له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌شلێـ” ئەگەر جانووستاندنه‌كه‌ سەری نەگرت ئەو کاتە دیار دەبێت چی روودەدات و نامانەوێ پێش رووداوەکان بکەوین.

سەرۆک بارزانی: نا ئێمە هەرگیز لە گەڵ شەڕ نەبووین و هەوڵیش دەدەین بگەینە رێککەوتنێکی هاوبەش. ریفراندۆمیش بۆ ئەوە کرا رێگە لە شەڕ بگرین نەک بکرێتە بیانوو، سەرۆک بارزانی ده‌شلێـ”بە هێچ شێوەیەک دەستبەرداری سەربەخۆیی نابین.

له‌باره‌ی گه‌رانه‌وه‌ی داعش بۆ عێراق و سوریا، سەرۆک بارزانی ده‌شلێـ” هەموو لایەک دەزانن ئەگەر پێشمەرگە یارمەتی هێزەکانی عێراقی نەدابووایە هەرگیز نەیاندەتوانی مووسڵ رزگار بکەن. ئەوە هەقیقەتێکە, بە دڵنیاییەوە ئەوەی لە کەرکووک روویدا بوارێکی زۆری بۆ داعش رەخساندووە. چونکە ئەوە راست نییە کە بڵێێن داعش تەواو بووە.

هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی ده‌شلێـ: بۆ ئێمە شەڕی تیرۆریستان لە ژێر هەر ناوونیشانێکدا بن ئەرکێکی لە پێشینەیە. بە هیچ شێوه‌یەکیش رێگە نادەین داعش لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ئێمەدا سەر هەڵبداتەوە. بەڵام شەڕی داعش تەنیا شەڕی سەربازی نییە بەڵکو شەڕێکی سیاسی و فەرهەنگیشە.

سەرۆک بارزانی هه‌روه‌ها ده‌شلێـ: من رێز لە یاسا دەگرم و بەپێی یاساش ماوەی سەرۆکایەتیەکەم کۆتایی هات. بە پێی یاساش هەموو هاووڵاتییەک کە مەرجەکانی تێدا بێت دەتوانێت خۆی بپاڵێوێت. بۆ کاتی هەڵبژاردنیش جارێ هەر لە گفتوگۆداین بۆ دەستنیشانکردنی کاتەکەی.

له‌ كۆتایی دیمانه‌كه‌دا  سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی پشه‌ی ئێستای ده‌لێـ” من هەر پێشمەرگەبووم و بە پێشمەرگەش دەمێنمەوە.

 

Back to top button